لەراجۆ گەنجێك لەلایەن چەتەكانەوە رفێندرا

چەتەكانی"جبهەی شامییە"، گەنجێكیان لەگوندی ئۆمەرای سەر بەراجۆ لەشاری عەفرینی داگیركراو، رفاند.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئاژانسی هاوارنیوز، چەتەكانی"جبهەی شامییە"ی سەر بەدەوڵەتی داگیركەری تورك هاوڵاتیەكیان بەناوی"وەلید محەمەد" سەربەگوندی ئۆمەرای راجۆیان رفاندووە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەنەكەسە داوای لەوەلید محەمەد كردبوو كە بگەڕێتەوە گوندەكەی خۆی و سۆزیان پێدابوو كە كەس كێشەی بۆ دروست ناكات. بەڵام كاتێك وەلید دەگەڕێتەوە گوندەكەیان، كۆتۆپڕ لەلایەن چەتەكانەوە هەڵدەكۆتنە سەری و دەیڕفێنن و دەیگۆزانەوە بۆ شاری عەزازی داگیركراو.

جێگای ئاماژەیە؛ چەتەكان بۆ ئازادكردنی وەلید محەمەد، داوای بیست میلیۆن لیرەی سووریان لەبنەماڵەكەی كردووە و لەئێستاشدا چارەنووسی وەلید دیار نییە.