تەرمی ئەو کۆڵبەرانەی لەژێر هەرەسی بەفردا بێسەروشوێن ببوون دۆزرانەوە

خانەوادەی ئەو کۆڵبەرانەی کە ١٨ی کانوونی دووەم بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن ببوون خۆیان گەیاندە تەرمی کەسوکاریان.

خانەوادەی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەئەنجامی هەرەسی بەفردا لە باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا، تەرمی هەر ٥ کۆڵبەرەکەیان دۆزیەوە.

مۆلایی خۆدایی، فورات خودایی، بیلەن ئەحمەدی، یاڤەر ئەسلانی و مەتین ئەسلانی لە ١٨ی تشرینی دووەمدا لە ناوچەی ئەلباکی وانی باکوری کوردستان لە هەرێمێکی سنوری لە ئەنجامی هەرەسی بەفردا بێسەروشوێن بوون و نزیکەی ٦ رۆژ چارەنووسیان نادیار بوو.

ئەمرۆ خانەوادەکانیان بە هەوڵەکانیان خۆیان گەیاندە تەرمی ئەو ٥ کۆڵبەرە کە لە ئەنجامی هەرەسی بەفردا گیانیان لەدەستدابوو.

خانەوادەکان تەرمی کۆڵبەرەکانیان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان گواستەوە.

ف.ق