یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئێلح چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد و شەهید ساکینە جانسز ئاگریان لە دوو ئوتومبیلی شارەوانی قەیومەکان بەردا و راشیانگەیاند، ژمارەیەک لە بازرگانانی مادەی بێهۆشکەریشان سزا داوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد کە لە بەرواری نێوان ١١ و ١٥ی تشرینی یەکەمدا، لە ئێلح زینجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە.  

لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە:

"لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە نزیک تەرمینالی ناوەندیی شاری ئێلح ئوتوبوسێکی قەیومی شارەکە سووتێنرا.

١٤ی تشرینی یەکەم، لە سەر رێگای نێوان ئێلح-قوبین دوو شۆفڵ سووتێنران.

١٤ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی هیلالی ئێلح لە پێنج شوێن دروشم بە ئاگر نووسرانەوە.

یەکینەکانمان لە بەشی هۆپاراستن لە دژی هێزەکانی پۆلیسی مەدەنی چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا جامی ئۆتومبیلی هێزەکانی پۆلیس شکێنران و زیانێکی زۆری مادیان بەرکەوت.

١٣ی تشرینی یەکەمیش لە گەڕەکی باغلاری ئێلح دوو کەس کە بازرگانیان بە مادەی بێهۆشکەرەوە دەکرد، لە لایەن یەکینەکانمانەوە سزا دران.

١٢ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی بەلدەی ئێلح یەکینەکانمان لە بە شی خۆپاراستن، بۆ ماوەیەک رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکانیان داخست و بانگەشەیان کرد و بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە و رێپێوانێکیشان ساز کرد. هاوکات بە گولەی هەوایی لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازی چالاکیان ئەنجامدا و ئۆتومبیلەکە زیانی مادی بەرکەوت.

١٢ی تشرینی یەکەم لە ناوەندی شاری ئێلح کەسێک کە لەسەر ناوی رێکخستن پارەی کۆدەکردەوە، سزا درا.

١١ی تشرینی یەکەمیش لە گەڕەکی ساغلکی شاری ئێلح بڵاوکراوە بڵاو کرانەوە."

لە راگەیێنراوەکەدا هاوکات باس لەوەش کرا کە چالاکیەکانیان بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهید چەکدار ئامەد، شەهید دلۆڤان کۆبانێ و رۆناهی روکەن ساز کراوە.

ز.ش