ئاکگول: پێویستە بە یەکێتی وڵامی هێرشەکان بدەینەوە

عەدنان ئاکگول ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدە ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر مەخموور، شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەربڕی و وتی،"پێویستە ئێمە بە یەکێتی خۆمان وڵامێکی بەهێزی هێرشەکان بدەینەوە."

فڕۆکە جەنگیەکانی تورک ١٥ی حوزەیران نیوەی شەو کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) شەنگال و قەندیلیان لەهەمانکاتدا بۆردومانکرد. عەدنان ئاکگول ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی (کەجەدە) باسی لە هێرشەکانی سەر شەنگال، مەخموور و قەندیل کرد و ناڕەزایی دەربڕی.

'هێرشەکان تەئکیدکردنەوەی لە دوژمنایەتیکردنی کورد'

ئاکگول باسی ئەوەیکرد کە تورکیا لە سیاسەتی دوژمنایەتی کورد تەئکید دەکاتەوە و وتی،"لەسەر گەلی کەمپەکە ١١ مانگە گەمارۆ هەیە و دەورەدراوە و ئەوەش کارێکی نامرۆڤانەیە. گەلی مەخموور لە ئەنجامی سیاسەتی شەڕی قێزەونی دەوڵەتدا ساڵی ١٩٩٤ – ١٩٩٥ لە باکووری کوردستانەوە کۆچی کردە هەرێمی فیدڕالی باشووری کووردستان. لە یەکەمڕۆژەوە و تا ئێستا کەمپەکە بووەتە ئامانج. زۆر جار بە فڕۆکە هێرشکراوەتە سەریان و زۆر جار بە برسیبوون هەوڵیانداوە تەنبێیان بکەن. بەڵام هیچ کاتێک خەڵکی ئێمەی کەمپەکە دەستیان لە تێکۆشانی بەشەرەفی خۆیان بەرنەدا. لە دوایین هێرشدا سێ ژن گیانیان لەدەستدا. ئەوەش تەئکیدکردنەوەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکە لەبەرانبەر گەلی کورد."

دەیانەویت ڕێپیوانی دیموکراسی تێکبدەن'

ئاکگول وتیشی، یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکەش ئەوەی کە دەیانەویت ڕێپیوانی دیموکراسی هەدەپە تێکبدەن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا،"ئاکەپە هەوڵ دەدات بە سایسەتی شەڕ لەسەر پێ بمێنێتەوە و بەم هێرشانە دەیەوێت ڕێپێوانی دیموکراسی تێک بدات. ئەو ڕۆژەی دەست بە رێپێوانەکە کرا، دەرکەوت کێ لایەنگری شەڕ و کێ لایەنگری ئاشتی و ژیانە. لەبەرئەوەش تا ڕێپیوانەکەی هەدەپە دەگاتە ئامانج، دەبێت بەردەوام بێت. بۆردومانکردنی شوێنی مەدەنیەکان و کەمپی پەنابەران کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، تاوانی شەڕە. بەڵام بۆ ئاکەپە گرنگ نییە  لە نێودەوڵەتیدا چۆن تاوانبار دەکرێت.لە هێرشەکانیدا لەدژی کورد هیچ سنورێکی نییە و نزیکایەتی تورکیا لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان هەمان شتە و لەبەرئەوەی تورکیا لە دیموکراسی دەترسێت، هێرش دەکاتە سەر ناوچە کوردنشینەکان. هێرشەکانی دژی مەخموور، قەندیک و شەنگال دەلالەت لەوە دەکەن کە دەسەڵات ناتوانێت وڵات بەڕێوە ببات و ئەم هێرشانە کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنن."

'یەکێتی کورد، وڵامدەری هێرشەکانە'

ئاکگول ڕاشیگەیاند، لەدژی هێرشەکان باشترین وڵام یەکێتی نەتەوەییە و وتی،"لە لایەک بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە ڕۆژئاوای کوردستان خەبات هەیە و لە باکووریش ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ خەباتی هاوپەیمانی کوردستانی دەدرێت. لە هەمانکاتدا هێرش بەرانبەر بەهات نەتەوەیی دەکرێت. لەکوێ کورد دەستکەوتێکی هەبێت، تورکیا هێرش دەکاتە سەری و هەوڵ دەدات لەناوی ببات. بۆ ئەوەش پێویستە یەکێتی نەتەوەیی کورد دروست بکرێت. باشترین وڵام لەدژی هێرشەکان دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی کوردە."

'پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی هێرشەکان بووەستێتەوە'

ئاکگول ناڕەزایی بەرانبەر بێدەنگی حکومەتی باشووری کوردستان، عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانی پیشاندا و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا،"ئێمە بەناوی کەجەدە هێرشی بەرانبەر مەخموور، قەندیل و شەنگال شەرمەزار دەکەین. مەخموور و شەنگال لەژێر کۆنتڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکاندان و لەوێش هێرش ئەنجامدەدرێت. نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەرانبەر هێرشەکان بێدەنگە. پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و نەتەوەییەکان، هێزە دیموکراتەکان و رێکخستنەکانی مەدەنی لەبەرانبەر هێرشەکان هەڵوێستیان هەبێت. هەروەها حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان و عێراو پێویستە بە توندی شەرمەزاری بکەن و لەدژی هێرشەکان بووەستنەوە."

ف.ق