تەندروستی کەرکوک چاکبوونەوەی ٤ تووشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند

بەڕێوبەری تەندروستیی کەرکوک ڕاگەیاند: ٤ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و لە ئێستادا ٧ تووشبوو ماون، کە لە ژێر چاودێریدان.

بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی کەرکوک، دکتۆر زیاد خەلەف، چاکبوونەوەی ٤ تووشبووی ڤایرۆسی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ووتی" ئەمشەو چوار تووشبووی کۆرۆنا سەنتەری چارەسەریان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە دوای ئەوەی پشکنینەکان دەریخست کە ئەو کەسانە چاکبوونەتەوە و چی دیکە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین."

هەروەها دکتۆر زیاد خەلەف ڕایگەیاند: "لە کۆی ٧٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٦٣ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و تەنها ٧ تووشبوو ماون، ئەو تووشبووانەش لە سەنتەری چارەسەری لە ژێر چاودێریدان و تەندروستیان جێگیرە، و تائیستا تەنها ٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە بەهۆی نەخۆشیەکەوە.''

سەبارەت بەو کەسانەی لەدەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە شارەکە و لە ژێر پشکنیندان، دکتۆر زیاد خەلەف بەرێوبەری گشتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند: " کەسانەی لەدەرەوەی ووڵات گەراونەتەوە شارەکە ژمارەیان ٨ کەسە و ئەو کەسانەش لە ئیستادا پشکنینیان بۆ دەکرێ تا بزانین هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان یان نا."

ژ.ت