لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زارییه به‌ته‌وێڵی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی جیهانی و داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه
دەقی راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادی
جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زارییه به‌ته‌وێڵی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی جیهانی و داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه.
32 ساڵ به‌رله‌ئێستا له‌ئه‌نجامی ڕقی په‌نگخواردووی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسینی دیكتاتۆر‌و حزبی به‌عسی فاشیست و به‌پاڵپشتی چه‌ندین هێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵه‌بجه بووه قوربانی. له‌جینۆسایدێكی دژبه‌مرۆڤایه‌تی و گه‌لی كورددا له‌هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 5000 خه‌ڵكی گه‌له‌كه‌مان بوونه قوربانی، ئه‌و هێرشه ته‌نها دژایه‌تی كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش به‌شێك بوو له‌و زنجیره هێرش و تاوانكاریانه‌ی له مێژووی ڕابووردوودا دژی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام درا، له‌لایه‌ن ئاردۆغان وداعش و ئه‌سه‌د و هاوشیوه‌كانی سه‌دام حسینی دیكاتۆره‌وه بۆسه‌ر عه‌فرین و شه‌نگال و سوری ئامه‌د و جزیره‌و زۆر شوێنی تر به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی سوڵتانه‌كانی عوسمانیش بۆسه‌ر ڕۆژئاواوباشوری كوردستان ته‌واوكاری ئه‌و سیاسه‌تی نكۆڵی كردن و سڕینه‌وه‌ی كورده كه‌درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌وانه‌شی هاوكاری سه‌دامی دیكاتۆر بوون به‌هه‌مان شێوه له‌ئاستی داگیركاری و جینۆساید و هێرشی سوڵتانه‌كانی ئاردۆغانیزم بێده‌نگن، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پیلانگێڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌یه.
ئه‌زموونی هه‌ڵه‌بجه به‌سه بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌تا كۆتایی به‌وپه‌ڕی سووربوونه‌وه پێداگری بكات له‌سه‌رپێشه‌نگایه‌تی بۆ ئازادی و ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا.
دیاره حكومه‌تی هه‌رێم تێنه‌گه‌یشتووه له‌وه‌ی له‌سه‌ر كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و له‌سه‌ر ڕه‌نجی هه‌زاران ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵكی وونبوو دروست بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی جێی داخه تاكوئێستا قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته به‌ده‌ست ئێش و ئازاره‌كانیانه‌وه ئه‌ناڵێنن و گیرۆده‌ن، هێشتاش ده‌سه‌ڵاتێك له‌باشوری كوردستان كه‌له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و كاره‌ساته‌كانی تر ژیان ده‌كه‌ن بێخه‌من له‌چاره‌سه‌ری و گۆڕانكاری له‌ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه هه‌یه بارێكی ده‌روونی خراپیشی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه، جگه‌له‌وه‌ی بێ بڕوا بوون له‌وه‌ی كه‌دوای 32 ساڵ له‌حكومڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی هێشتاش بێبه‌شن له‌خزمه‌تگوزاری و وه‌ك پێویست ئاوڕله‌داخوازییه‌كانیان نادرێته‌وه‌و ساڵانه‌ش به‌به‌ڵێنی ناڕاست ته‌فره‌ئه‌درێن و هێشتاش به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان له‌و خزمه‌تگوزارییه كه‌مه‌ی بۆی دابین ده‌كرێت گه‌نده‌ڵی و پشك پشكێنه ده‌كه‌ن، هێشتاش بێ شه‌رمانه ململانێ حزبییه‌كان بۆته بارگرانی بۆسه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌و هه‌روه‌ك چۆن به‌هۆی وابه‌سته‌یی به‌داگیركه‌ران و باش نه‌خوێندنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی وهێزی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی سیاسی حزبه‌كان ئه‌نجام ئه‌و كاره‌ساته‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه لێكه‌وته‌وه، ده‌بێت ئه‌وه ببێته وانه‌یه‌ك كه‌چیتر نه‌بینه به‌شێك له‌و شه‌ڕو ئاڵۆزیانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووئه‌ده‌ن و هی ئێمه نین.
له‌كاتێكدا ده‌بوو پێداگری بكرێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بكرێت به‌ڵام هێشتا زۆرێك له‌به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی به‌ده‌ست ئازاره‌وه ئه‌ناڵێنن و وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ریان بۆناكرێت و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تیان بۆنه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆدابین نه‌كراوه و هێشتاش برینداره‌كان به‌به‌رچاوی به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌كانه‌وه شه‌هید ده‌بن و وونبووه‌كان به‌دواداچونیان بۆناكرێت و وه‌ك پێویست قه‌ره‌بووی
زیان لێكه‌وتوان ناكرێته‌وه، له‌ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار‌و قۆرخكردنی ته‌واوی داهاتی ئه‌م نیشتیمانه له‌لایه‌ن چه‌ند حزب و بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه گه‌نجه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك باقی شوێنه‌كانی تری باشوری كوردستان ڕێگه‌ی كۆچی هه‌نده‌ران ده‌گرنه‌به‌رو له‌وڕێگایه‌ندا ده‌بنه قوربانی. دواپڕۆژه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانه پڕۆژه‌یه‌ك به‌ناوی چاكسازی كه‌نه‌ك به‌شێكی تایبه‌تی تێدا نه‌بووتایبه‌ت به‌قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ویش بووه هۆی بڕێنی ئه‌و موچه كه‌مه‌ی زۆرێك له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، كه‌ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامی پڕۆژه به‌ناوچاكسازییه‌كه به‌كه‌م زانینی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌خه‌ڵكی هه‌ڵبجه‌شه‌وه ناوهێنانیان به‌پله نزم.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆناوه ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بۆته‌وه و یادی قوربانیانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك سالانی پێشتر ناكرێته‌وه، به‌ڵام داواكارین هه‌رچی زووه پێش هه‌رشوێنێك ئاماده‌كارییه‌كان به‌گشتی بۆهه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڵه‌بجه بكرێت تاكو جارێكی تر هه‌ڵه‌بجه دووربێت له‌ئه‌گه‌ری هه‌ركاره‌ساتێكی نه‌خوازراو.
ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئاماده‌كاریمان كردبوو بۆ شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌و ڕۆژه له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س وكاری قوربانیانی هه‌له‌بجه ئه‌و ڕۆژه شه‌رمه‌زاروڕسوا بكه‌ین، جارێكی تریش له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌دا هه‌مووئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌فره‌ت لێ ده‌كه‌ین، پێمان وایه ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا دۆخێكی ئاڵۆز و گێژاو هه‌یه، هه‌رهێزو لایه‌نێك ده‌بێت به‌به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه بكات و جارێكی تر ئه‌و هه‌ڵه كوشندانه‌ی ساڵانی ڕابووردوو دووباره نه‌بنه‌وه، ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ی وابه‌سته‌یی به‌سیاسه‌تی داگیركه‌ران وخزمه‌تكردنیان له‌ژێر هه‌چ پاساو و شێوازێكدا بێت ده‌ستبه‌رداری بین، تاكو ڕێگری بكه‌ین له‌دووباره بوونه‌وه‌ی كه‌ره‌ساته‌كانی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌نگال و ئه‌نفال، بۆئه‌وه‌ش ته‌نها یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان چاره‌سه‌رییه، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆبه‌ستنی كۆنفراسی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
له‌كۆتاییدا له‌ئاستی ته‌واوی شه‌هێدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان و به‌تایبه‌تی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕێزده‌گرین و سۆز ئه‌ده‌ین تاكو سه‌رخستنی ڕێبازی شه‌هیدان و ژیانێكی شایسته به‌گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین له‌خه‌بات و تێكۆشان.
ژ.ت