پژاک: خاوەنداریکردن لە بەها، بیرەوەری و ئامانجی شەهیدان، ئەرکی وڵاتپارێزیە

ئەنجومەنی پژاک یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کردەوە و رایگەیاند، لەسەر ڕێچکەی شۆڕشگێر و فەرماندە قاسم ئەنگین، ئەرکی خۆمان کە کوردستانێکی ئازاد و یەکێتی نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتە جێبەجێ دەکەین.

ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەهۆی شەهیدبوونی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

' خاوەنداریکردن لە بەها، بیرەوەری و ئامانجی شەهیدان، ئەرکی وڵاتپارێزیە'

"لە کەسایەتی شۆڕشگێری گەورە هەڤاڵ قاسم ئەنگیندا یادی هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەینەوە و هێرشی سەر گەلی کورد، شەڕڤانانی ئازادی کە بە دەستی ڕژێمی داگیرکەری تورک و هاوکارە خایینەکانی ئەنجام دەدرێن، بە توندی شەرمەزار دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە لێپرسینەوە لە هەر جۆرە توندوتیژی، تاڵان، قڕکردن و زوڵم یەک بە یەک دەکەینەوە و ئێمەش وەک پژاک وابەستەبوونی خۆمان بە ڕێگای شەهیدانی ئازادی و داواکاری و ئامانجەکانی دووبارە دەکەینەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری هێزە خایین و نۆکەرەکانی لەم ساڵانەی دواییدا لە باشووری کوردستان هێرشەکانی لەبەرانبەر شۆرشگێرانی ئازادی زیاد کردووە و لەو نێوەندەدا گوندەکانی باشووری کوردستان بۆردومان دەکات و کەسانی مەدەنیش شەهید دەکات، جۆگرافیای کوردستان تاڵان دەکرێت و زیان بەر گەلەکەمان دەکەوێت. ئەوەش بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردنی داگیرکەری فاشیزمی دەوڵەتی تورک. لە باکووری کوردستان دەوڵەتی فاشیست بەهۆی بەرخۆدان و تێکۆشانی گەورەی گەریلا ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی گەورە هاتووە، سیستمی سیاسی و ئابوری تورکیا لەناو قەیران و گێژاوێکی قوڵ دایە. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا، تورکیا لە هەرێمەکە لەسەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان هەوڵی داگیرکردن دەدات. ئەو هێزەی لەبەرانبەر ئەم فاشیزمە دەوەستێتەوە گەلی کورد و پێشەنگەکانی ئازادین. لە لایەکەوە دەیەوێت شۆرشی ئازادی گەلان لە ڕۆژئاوا لەناوبەرێت، بەو هۆیەشەوە هاوکاری قێزەون لەگەڵ هێزە نێنەتەوەییەکان دەکات و چەتە دڕندەکانی کە خۆی پەروەردەی کردووە لە هەرێمی کوردان جێگیر دەکات و هەموو ڕۆژێک قڕکردن ئەنجام دەدات. لە لایەکی ترەوە لە باشووری کوردستان دەستکەوت و میراس و کۆکراوەکان کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەستهاتوون، بەهۆی نزیکایەتی هاوکاری و نۆکەری هێزە کوردیەکان لەناو دەبات. دەیەوێت هێزە کوردیەکان بێنێتە ڕووبەڕووی یەکتری و ئاگری شەڕی ناوخۆی خۆش دەکات. لە هەرێمی ئاسۆسی سەر بە ماوەتی سەر بە سلێمانی لە ٢٦ی ئایاردا هێرشێک لە لایەن فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا دوو هەڤاڵی گەریلای یەرەکەمان و ٣ وڵاتپارێزمان شەهید بوون. ئەم هێرشەی پیشانیدا کە ئامانجی فاشیزمی تورک بە تەنها گەریلاکانی پەکەکە نییە و هەموو کوردێکی ئازادخواز و تێکۆشەری کردووەتە ئامانج.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان چۆن لە سەردەمی هێرشەکانی داعشدا خاکی پیرۆزی نیشتیمان و گەلی کورد و هەرێمەکەیان پاراست و خاوەنداریان لێکرد، بە هەمان بڕوا و تەئکیدکردنەوە و جۆش و خڕۆشەوە لە ناو بەرخۆدانی گەورەدا جێی خۆیان دەگرن و بۆ ئەوەی بستێک خاکی وڵات لەناو پەنجەکانی قێزەونی داگیرکەران دە نەمێنێت، تێکۆشانیان تا سەرکەوتن بەردەوام دەکەن. دەبینرێت کە هەلی باشووری کوردستانیش ئاگاداری بەها گرانبەهاکانی گەریلاکانی ئازادیداتە. گەریلا وەک پارێزەری ئاسایشی خۆیان دەبینن و لە بەرانبەر دەوڵەتی فاشیستی تورک هەڵویستێکی شەرەفمەندانەی بەرخۆدێن پیشان دەدەن. بەڵام پێویستە ئەم تێکۆشانە بگاتە ئاستێک کە کۆتایی لە بارەگا و ناوەندە سیخۆڕیەکانی میتی تورکیای فاشیست بهێنرێت.

هەروەک چۆن لە ڕووداوەکانی پێشوودا، لە رووداوی شەهیدانی ئاسۆسدا بەرپرسانی هەرێمەکە بێدەنگ بوون و وڵامی هیچ بانگەوازێکیان نەدایەوە و چاوەکان و گوێکانیان بەرانبەر داواکاری گەل و ڕێکخراوەکانی ئازادیخواز داخست. بەڵام پێویستە ئێدی بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. ئەگەر لە ئێستا بەدواوە هێزەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق لە بەرانبەر ئەم هێرشانە و داگیرکەری تورکیا بێدەنگ نەبن، ئەم بێدەنگیە قبوڵ ناکرێت و وەک هاوکاریکردن لەقەڵەمدەدرێت. بۆیە سەرەتا هێزەکانی باشووری کوردستان، پارت و ڕێکخستنەکان پێویستە خاوەن هەڵوێست و وڵام بن. بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و بۆ ئەوەی ڕووداوی تیرۆر لە باشووری کوردستان دووبارە نەبن، دەوڵەتی تورک لە خاکی باشووری کوردستان دەربکەن.

هەڵوێست و نزیکایەتی دەوڵەتی ئێرانیش لەو ڕووداوانە جیا نییە و لە ناو هەموو پلانێکی دژی کورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورددا جێی خۆی دەگرێت. ئەو کردەوانە لە کەسایەتی زیندانی سیاسی کورددا دیار بوو. لەم ڕۆژەی دواییدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکانی ئێران دڕندەیی ڕژێمی ئێران جارێکیتر پیشاندا. دوای دوورخستنەوەی زەینەب جەلالیان لە زیندانی خۆی بۆ زیندانی قەرچەک وەرامین و تووشبوونی زیندانی سیاسی کورد و زیندانیانی سیاسی تر ، ڕای گشتی ناڕەزایی دەربڕی. پژاک ئەم دۆخە وەک دۆخێکی نامرۆڤی دەبینێت و پێویستە دەوڵەتی ئێران بە زوترین کات بۆ دەرمانکردن و ئازادکردن ئەو هەڤاڵانە دەست بەکار بکات. هەروەها هەموو ڕێکخستنەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕای گشتی بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی کە لە دۆخێکی نالەباردان، دەست بە هەوڵدان بکەن.

هەروەها هەموو گەلەکەمان، گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خاوەنداریکردن لە بەها، بیرەوەری و بەرخۆدانی زیندانیان لە هەر چوار بەشی کوردستان و ئامانجی شەهیدان، ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان جێبەجێ بکەن. هەڤاڵ قاسم ئەنگین لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا خاوەند ڕەنج، وزە و بەرهەمێکی زۆر گەورەیە. لە هەموو ساتەکانی ژیانی خۆیدا باسی لە خۆشەویستی و وابەستەبوونی خۆی بە خاک، مێژوو و ڕاستی وڵاتەکەی دەکرد. ئێمەش لە هەموو گۆرەپانەکانی تێکۆشاندا بە وابەستەبوون لەسەر ڕێچکەی شۆڕشگێر و فەرماندە قاسم ئەنگین، ئەرکی خۆمان کە کوردستانێکی ئازاد و یەکێتی نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتە جێبەجێ دەکەین."

ف.ق