شەرقولئەوسەت: بارزانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە ئێرانە
رۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت بڵاویکردەوە، کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێجیرڤان بارزانی بۆ ئێران هەوڵێکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم.
رۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت بڵاویکردەوە، کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێجیرڤان بارزانی بۆ ئێران هەوڵێکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم.
سەردانی نێجیرڤان بارزانی بۆ ئێران دوێنێ ٥ی ئایار دەستیپێکرد. رۆژنامە شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە کە بارزانی بۆ ئەوەی داوا لە کاربەدەستانی ئێرانی بکات گوشار بخەنە سەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) تا رازی بێت بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئێرانی کردووە.
پەدەکە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و نەهێشتنی ١١ کورسی کۆتا و بەڕێوەچوونی بە شێوەی فرەبازنەیی، بڕیاری دا هەڵبژاردنەکەی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بایکۆت بکات.
نێجیرڤانی بارزانی چەند رۆژێک پێش ئێستا سەردانی بەغداشی کردبوو و بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەڕێمی کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی بەغدا کۆببووەوە.
باس لەوەدەکرێت کە نێجیرڤان بارزانی لە پرسی دواخستنی هەڵبژاردندا کاربەدەستانی عێراقی قایل کردووە.
هـ . ب