کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا

لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان شەوی یەکشەممە لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەووڵەتی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.

لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا رۆستەم پور، خەڵکی شاری سەقز کوژراوە و تائێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانەیە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

لە سەرەتای مانگی ئایار واتە لەماوەی پێنج رۆژدا سێ کۆڵبەر کوژراون و دوو کۆڵبەریش برینداربوون.

مانگی رابردوو چوار کۆڵبەر کوژرابوون و زیاتر لە ٣٠ کۆڵبەریش بریندارببوون.

هـ.ب