لە ئارتوکلو و قابیلجەواز ژمارەیەک گوند و گەڕەک کەرەنتینەکران و کەسێکیش گیانی لەدەستدا

لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٤ کەس کەرەنتینەکران و کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ گەڕەک و گوندێکی ناوچەی قابیلجەوازی شاری ئێلحیش کەرەنتینەکران.

لە گەڕەکی کابالای ناوچەی ئارتوکلوی مێردین کەسێکی ١٧ساڵ و کەسێکی ٢٥ ساڵ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەو هۆیەوە ١٤ کەس لە کەسوکاریان کەرەنتینەکران. لە گەڕەکی کابالا کەسێکی تەمەن ٦٠ ساڵیش بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

گوندی ئالتیدەرە و ٣ گەڕەکی ناوچەی قابیلجەوازی ئێلحیش بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەرەنتینەکران. قایمقامیەتی قابیلجەواز ڕایگەیاند، ئەو گوند و گەڕەکانە تا بڕیارێکی تر لەژێر کەرەنتینەدا دەمێننەوە. قایمقامیەت داوای کرد ناوچە و گوندەکان ١٤ ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بمێننەوە و ئەگەر ئەوە لەبەرچاو نەگیرا، بەزۆر کەرەنتینەیان بەرسەردا دەسەپێنن.

ف.ق