لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە

عەدالەت کایا سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا ڕایگەیاند، لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا توندوتیژی دژی ژنان زیادیکردووە.

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە وەک پەتایەکی گشتگیر ڕاگەیەنرا، لە وڵاتان سیستمی کەرەنتینە ڕاگەیەنرا. بەهۆی کەرەنتینەوە کۆمەڵگا لە ماڵەوە گیریخوارد. لە لایەک گۆمانەکانی کۆمەڵگا زیادیان کرد و لە لایەکی ترەوە توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژی ژنیش زیادی کرد.

بە پێی ئامارەکان کە پارێزەران و دەزگاکانی مافی ژنان ئاشکرایان کردووە، لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ دا هەزار و ٨٠٤ حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدراون. ئەمساڵ لە هەمان مانگدا ٢ هەزار و ٤٩٣ حاڵەتی توندوتیژی ئەنجامدراون. ئامارەکە بە پێی سەردانی ژنان تۆمارکراون. زۆرێک لە ژنان بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکانیان لە ماڵەوەن ناتوانن سەردانی ناوەندەکان بکەن، بۆیە پێشبینیدەکرێت ژمارەکان زیاتر بن.

عەدالەت کایا سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا لەبارەی پرسەکەوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

کایا ڕایگەیاند، بەهۆی مانەوە لە ماڵەوەدا هەم بۆ تەندروستی تاکەکەسی و هەم بۆ تەندروستی کۆمەڵگا بەرپرسیاریەکە و وتی،"لەم دواییانەدا ماڵەوە بۆ ژنان بووەتە شوێنێ نائارام کە توندوتیژی تێیایدا ئەنجامدەدرێت و ڕەنجیان بەفیڕۆدەڕوات و ڕەتدەکرێنەوە. کاتێک کەشوهەوای ماڵەوە لەگەڵ کەرەنتینە یەکبگرێت، کێشە ڕوودەدەن. ئەو پیاوانەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی توندوتیژیەکەیان بشارنەوە، ژنان لە گۆڕەپانی ژیان دووردەخەنەوە."

مانەوە لە مالەوە و زیادبوونی توندوتیژی

کایا دەڵێت، "مانەوە لە ماڵەوە بەهۆی پەتاکەوە هەم دەبێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی و هەم دەبێتە هۆی شاردنەوەی توندوتیژی و وتی، "بێگۆمان هەموو پیاوێک توندوتیژی ئەنجام نادات، بەڵام ئەو پیاوانەی کە مەیلیان لەسەر توندوتیژی هەیە، ئەم دۆخە بۆ ئەوان دەرفەتێکە و گونجاوە. هەروەها مانەوە لە ماڵەوە بۆ پیاوان دەبێتە هۆی بێزاری و زیاتر قەلەق دەبن و ئەوەش لەدژی ژنان بەکاریان دەهینن. کێشەیەکی گرنگی تر ئەوەیە بەم هۆیەوە ژنان کارەکانیان لەدەستدەدەن و زیاتر هەژار دەبن. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان نەتوانن، مافی جیابوونەوە و سەردانی یاسایی بەکاربهێنن."

کایا وتیشی، پێویستە بە مانگانە و فەرمانی بێ ئاسایش لە ڕۆژەکانی پەتاکەدا ژنان کار نەکەن و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پیاوانەی کە لەبەرانبەر پەتاکە هەستیاری پیشان دەدەن، پێویستە لەبەرانبەر ژنانیش هەستیار بن کە کاری ماڵەوە بەتەنها کاری ژنان نییە و بەپرسیاری تریشیان لەسەر شانە.

هێڵەکانی پشتگیری لەژنان

کایا ئەوەی خستەڕوو، کۆمەڵەی ژنانی رۆسا لەم قۆناگەدا پشتگیری خۆی بۆ ژنان بەردەوامی پێدەدات کە توندوتیکی بەرانبەریان ئەنجامدراوە و وتی، "دەمەوێت لێرە شتێک بڵێم، ئەوەیش ئەوەیە کە ناوەندە یاسایی و ئیداریەکان لەم دۆخەدا توندوتیژی بەرانبەر ژنان وەک دۆخێکی سەرەکی نابینن. لەبەرئەوەی هێزە ئەمنیەکانیش لە دۆخە ئاساییەکاندا هەوڵ دەدەن ژنان رازی بکەن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە و ئاگاداری یاسایی ژمارە ٦٢٨٤ نین. لەبەرئەوە وەزارەتی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و خانەوادە پێویستە یاساکە بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان بنێرێت و بەسەریاندا بسەپێنێت کە بەرپرسیاری پەیمانی ئەستەنبوڵ و یاسای ٦٢٨٤ بەجێبهێنن و بەو یاسایە بجوولێنەوە. پێویستە ناوەندەکان داد و یاسایی، ئەو ژنانەی کە توندوتیژیان بەرانبەر کراوە ببینن و بە پێی یاسا بجوولێنەوە و ژنان بپارێزن."

ف.ق