لە پاریس و مانهیم یادی شەهید قاسم ئەنگین کرایەوە

لە پاریسی پایتەخی فەرەنسا و شاری مانهیمی ئەلمانیا یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کرایەوە کە لە ٢٧ی ئایاردا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو.

پاریس

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە مەراسیمێکی شایستەدا شەهید قاسم ئەنگین بەبیر هێنرایەوە. مەراسیمەکە لە بارەگای کۆمەڵەی ئەحمەد کایا بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای یادکردنەوەکەدا کە هەر یەک لە زەینە العابدین و کازم نازلیکول ئامۆزاکانی شەهیدیش بەشداریان تێدا کرد، باس لە ژیانی شۆڕشگێرانەی شەهید ئەنگین کرا.

ئامۆزاکانی شەهید، باسیان لە قۆناغی منداڵی و لاوی و بیروبوچۆنەکانی شەهید قاسمیان کرد.

مانهیم

لە شاری مانهیمی ئەلمانیاش بە هەمان شێوە بۆ یادکردنەوەی شەهید قاسم ئەنگین چالاکیەک بەڕێوە چوو. چالاکیەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکراتیک بەڕێوە چوو.

لە مەراسیمەکەدا باس لە کەسایەتی شەهید ئەنگین کرا و دواتر چەند هەڵبەستێک پێشەکەش کران.

هاوکات چەند پەیامێک خوێندرانەوە و چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی پێهات.

ز.ش