هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرەکۆلی سێرت شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئایاردا لە هەرەکۆل شەهید بوون و ڕایگەیاند، هاوڕێکانمان بێریتان، گەڤەر و سەرهڵدان لە ناو بەرخۆدانی گەریلادا فیداکاریەکی گەورەیان کرد و تا دوایین ساتی ژیانی بۆ ئازادی گەل شەڕیان کرد."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەگەپە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی راگەیاند.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە"

" لە ڕاگەیەنراوی ١١ی حوزەیرانی خۆماندا ڕامانگەیاندبوو، ٢٩ی گوڵان سوپای  داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی ڕێڕەوی عەگیدای هەرێمی هەرەکۆلی سێرت دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و لە ئەنجامدا ٣ هاورێی قارەمانمان کە تا دوایین گولەیان شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا شەهید بوون.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: بێریتان سلا

ناو و پاشناو: ناهیدە تیمور

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: عادیلە و عەبدولکەریم

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ / سێرت

 

نازناو: گەڤەر ئەردەم

ناو و پاشناو: ئەمروڵلا کرکئاغاچ

ناوی دایک و باوک: بازگان و سەیفەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ / سێرت

 

نازناو: سەرهڵدان ئاگری

ناو و پاشناو: دیلان ئیلهان

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: وەتحا و عەبدولمەجید

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ / سێرت

هاوڕێکانمان بێریتان، گەڤەر و سەرهڵدان کاریگەری ئەو جۆگرافیایەی کە تێیایدا لەدایکبوون، لەسەریان دروست بوو، زوو ڕاستی دوژمنیان ناسی و لە تەمەنی گەنجێتیدا بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی کورددا کرد. هاوڕێکانمان بێریتان، گەڤەر و سەرهڵدان کە لەو ڕۆژەوەی بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد ، لە دڵەوە بوون بە گەریلای زیرەک، لەدژی هێرشەکان کە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەۆە و مەهەپە لە کوردستان بەڕێوەیدەبات، بە چالاکیەکانیان وڵامیان دایەوە و بە پراکتیکی بوون بە شەڕڤانی زیرە. هاوڕێکانمان بیریتان، گەڤەر و سەرهڵدان لە ناو بەرخۆدانی گەریلادا بە فیداکاریەکی گەورەوە جێگای خۆیان گرت و تا دوایین ساتی ژیانیان بۆ ئازادی گەلەکەمان شەڕیان کرد.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان و گەلی وڵاتپارێزی خۆمان دەکەین و بەڵێن دەدەین خەون و خەیاڵی شەهیدانمان جێبەجێ بکەین و بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین."

ف.ق