گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکانی چەلێ و شەمزینانی بڵاو کردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار کە لە ناوچەی چەلێ و شەمزینان ئەنجامیان دابوو، بڵاو کردەوە.

لەم بارەویە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچیوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە ١٤ی ئایاردا چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛ کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی سەر بە ناوچەی چەلێ لە هێزێکی سوپای داگیرکەری تورکیاندا و سەنگەرەکانی دوژمن گورزی کوشندەیان بەرکەوت، ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

٢٣ی ئایار لە کاتژمێر ١٧:٠٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید باگەری سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە داگیرکەرانیاندا. گورزی کوشتندەیان لە سەنگەرەکانی دوژمندا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکان نەزانرا.

لە چوراچێوەیە هەنگاوی شۆڕشگیڕی شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا، هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لە ٢١ی نیسان کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گردی سیڤری لە سەنگەرێکی چەکی قوڕسی قەرەقۆلی بێزەلیاندا. لەو چالاکیەدا کە سەنگەرەکانی دوژمن کورزی کوشندەیان بەرکەوت، ٣ سەرباز کوژران و چەکێکی قوڕسیش لەو سەنگەرە تێکشکێندرا."

ز.ش