گەنجانی بناری قەنەدیل: ئێمە بۆ پاراستنی خاکەکەمان ئامادەین

گەنجانی بناری قەندیل لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر حەفتانین رایانگەیاند، "ئێمە بۆ پاراستنی خاکەکەمان ئامادەین".

گەنجانی بناری قەندیل لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لێدوانێکیان بڵاوکردەوە.

گەنجانی بناری قەندیل رایانگەیاند،  زوڵم و ۆزری دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ خاکەکەیان قبوڵ ناکەن و وتیان "بە ناوی گەنجانی بناری قەندیلەوە، ئێمە هەڵوێستی خۆمان لە دژی داگیرکەریی تورک نیشان دەدەین. بۆ پاراستنی خاکەکەشمان ئامادەین".

لێدوانى گەنجانی بناری قەندیل بە وتنەوەى دروشمی "بژی بەرخودانی حەفتانین" کۆتایی پێهات.

ژ.ت