ژنانی گەنجی باشووری کوردستان پارکی ئازادییان پاککردەوە

ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە چوارچێوەی خەباتی ئیکۆلۆژی دەستیان کرد بە پاککردنەوەت پارکی ئازادی و دەوروبەری.

 ژنانی گەنج وەک سەرەتایەک و دەسپێکێک دەستیانکرد بە هەڵمەتى پاککردنەوەى پاکی ئازادی لە شاری سلێمانی. ئەم خەباتە لە سلێمانی، ھەڵەبجە، کەرکوک، چەمچەماڵ، ڕانیە بەڕێوەدەچێت. ژنانی گەنج دەیانەوێت ئامانجێکی تریان پێبگەیەنن کە پاراستنی ژینگەیە.

لە چالاکیی پاککردنەوەی ژینگە ١٠ ئەندامی ژنانی گەنج بەشدارییان کرد. ئەو چالاکییەی ژنانی گەنج لەلایەن خەڵکەوە زۆر بە باشی پێشوازیی لێ کرا و زۆر کەس پشتیوانیی خۆیان بە وێنە گرتن دەربڕی و زۆریش ھاوکاریی ژنانی گەنجیان کرد لەم چالاکیەدا.

'ئەم چالاکییە یەکەم چالاکیمانە بۆ خەباتی ئیکۆلۆژی'

ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لارا عەباس لەبارەی ئامانجی چالاکییەکەیانەوە وتی "ئێمە وەک ژنانی گەنجی باشووری کوردستان، یەکەم چالاکیی ژینگە پارێزیمان بە پاککردنەوەی پارکی ئازادی دەستپێکرد. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی خەباتی ئیکۆلۆژی یەکەم کارمان دەبێت و ئەمانەوێت ئاماژە بەوەش بدەین، نایلۆن و پلاستیک و کەلوپەلی زیان بەخش، کە بە سەدان ساڵە ژینگە لەناو دەبات لە ناو ناو ژینگەدا پاکیان بکەینەوە. ئێمە داواکارین لە گەلی باشووری کوردستان کە ئەو پلاستیک و کەلوپەلانەی ژینگەمان لەناو دەبات لە هیچ شوێنێک فڕێیان نەدەنە ناو ژینگە و ئەوەش لە پێناو خۆخۆپاراستنی زیاتر و پاراستنی ژینگە."

ژ.ت