ئەمرۆ لە سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوك بە بەشداری دەیان کەس لە رۆژنامەنووسان، چالاکوانی مەدەنی، مامۆستا، پارێزەر، سیاسەتمەدار و کەسایەتی شارەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرا بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئێران بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا چین و توێژە جیاوازەکانی کەرکوک داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە زلهێزەکان و ئازادیخوازانی جیهان کرد کە بێدەنگ نەبن بەرامبەر هێرش و پەلەمارەکانی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران بۆسەر خاکی کوردستان.
بەیاننامەی ئەو چین و توێژە جیاوازانەی کەرکوک لەلایەن مامۆستا کازم عەلی خوێندرایەوە کە تێیدا هاتووە: "بۆ به‌ڕیزان 'نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، شانشینی به‌ریتانیا، پاپای ڤاتیكان و كۆماری عێراقی فیدراڵ و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی جیهان'،
به‌ڕێزان هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی دانپێدانراوی ده‌ستوریه . هه‌رێمێك هه‌میشه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی راوسێكانی بووه به بیانووی پاراستنی سنووره‌كانی توركیا و ئێران كه‌م ساڵ هه‌بووه ئه‌م هه‌رێمه نه‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی دوژمنكارانه‌ی سووپا پڕچه‌ك و تانك و فڕۆكه‌ی توركی و ئێرانی و له مه‌ودای ده‌یان ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا چه‌ندین جارسنوره‌كانی پێشێلكراوه و ده‌یان هاوڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوونه كه له ناویاندا ژن و منداڵیش هه‌بووه هه‌ر بۆ نموونه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌رخێزانێك له‌چیای كورته‌ك به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیه‌وه شه‌هید و ڕه‌شه‌كوژ كران كه منداڵێكی ساوایان تێدابوو به ناوی ئۆسكار."
هەروەها مامۆستا کازم عەلی وتیشی: ''توركیا به فڕۆكه هێرشی ئاسمانی و ئێرانیش به‌تۆپباران زه‌ره‌ر و زیانی زۆریان له گوندنشینانی سنوور و هه‌ندێ جار قووڵایی هه‌رێمیش داوه و خانوو و ماڵیان وێران كردووه و ڕه‌ز و باخیان سووتاندووه و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ریان له ناو بردووه. له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا جارێكی تر سوپای دڕندانه‌ی توركیا به چه‌ك و فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی و به توانای سه‌ربازی ناتۆ په‌لاماری كوردستانی داوه، به پاساوی بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو ناوچەیە."
هەروەها مامۆستا کازم عەلی وتیشی: "ئه‌مه له كاتێكدا پارتی کرێکارانی کوردستان ماوه‌ی ٢٧ ساڵە داوای گفتوگۆی ئاشتیانە له ده‌وڵه‌تی فاشیزمی توركیا و ئه‌كه‌په و ئاردۆغان ده‌كات، هه‌ر وه‌كو چۆن ئێرانیش چه‌ند جارێك په‌لاماری دیموكرات و كۆمه‌ڵه و هێزه ئازادیخوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی داوه وشه‌هید و برینداری كردوون."
ناوبراو وتیشی: "وه‌كو ئه‌ركێكی ئاكاری به‌رپرسیارێتی گه‌وره له ئه‌ستۆی هه‌مووتانه تا هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه مەدەنیەکەی بپارێزن له وڵاتانی توركیا و ئێرانیش له ڕێگه‌ی ئاشتی و گفتوگۆوه كۆتایی به‌و شه‌ره خوێناوییه بهێنن كه هه‌میشه خه‌ڵكی بێ چه‌ك و بێ په‌نای كوردی تیا بووه‌ته قوربانی."
لە کۆتایدا مامۆستا کازم عەلی وتی: "دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی كورد له ئێران و توركیا و سوریا له لایه‌ك و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌كی تره‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئێوه كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، ئێمه كۆمه‌ڵێك كوردی ئازادیخواز و مەدەنیی باشوری كوردستان له ڕێگه‌ی ئه‌م داواكاری و بانگنامه‌یه‌وه ئێوه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دادگای ویژدانی خۆتان ز ده‌ڵێین ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه لێره تۆپ و فڕۆكه جه‌نگیه‌كان بێده‌نگ بن و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان به ئاشتیانه بژین".
ز.ش