ئەمڕۆ بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، یەکینەکانی ژنی شەنگال-یەژەشە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەسەرەتادا ئەو شەهیدانەمان بەبیردێنینەوە کە لەم مانگەدا بۆ کۆمەڵگا گیانی خۆیان فیداکردووە، لەکەسایەتی شەهید گیانفیدا زەلان، سەرهەڵدان چەکدار و دڵگەش خەرزان و یەڵماز گهڤهر و پیردۆگان عەگید-دا یادی تەواوی شەهیدان دەکەینەوە.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەر لەهەرکەس ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو کرێکارانی جیهان پیرۆز دەکەین، پیرۆزبایی لەهەموو ئەو کرێکارانە دەکەین کە لەمێژووەوە هەتا ئێستا لەبەرامبەر فاشیزمی کاپیتاڵیست تێکۆشان دەکەن.
دەشڵین: ڕۆژی ١ی ئایار ڕۆژی یەکگرتنە، بۆیە ئەرکە پێشوازییەکی گەرم لەم ڕۆژە بکرێت، بۆ نەتەوەیەکی دیموکرات و ژیانێکی ئازاد و یەکسان، پێویستمان بە یەکگرتن هەیە، بۆیە بۆ دروستکردنی ژیانێکی ئازاد هەموو شوێنێک دەکەینە مەیدانی تێکۆشان.