ڕۆژنامەوان ئەسرا سۆلین دال هێشتا لە گۆشەگیریدایە

ڕۆژنامەوان ئەسرا سۆلین دال کە لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی زیندانیکرا، بە پاساوی "ئەمنی" لە ٢٦ ی نیسانەوە تا ئێستە لە گۆشەیەکی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە.

ئەسرا سۆلین هێشتا لە گۆشەگیریدایە

پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەسرا سۆلین دال لە ٢٣ ی نیسان لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە ناوەندی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا و ٢٦ ی نیسان بە پاساوی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرایە زیندان. ڕۆژنامەوان ئەسرا سۆلین دال هێشتا لە زیندانی ژنانی باکریۆک لە گۆشەیەکی تاکەکەسی ڕادەگیرێت.

پارێزەران ڕایانگەیاند داواکەی ئەسرا سۆلین بۆ چوونە نێو ئەو قاوشەی زیندانیانی تری لێیە، بە "پاساوی ئەمنی" ڕەتکرایەوە.