دەوڵەتى تورک هێرشی کردە سەر شەرا، شێراوا، گرێ سپی و عەین عیسا

سوپای دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چەندین ناوچەى باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چەندین گوندی گرێ سپی، شەهبا، شێراوا و عەین عیسا.

بەپێی زانیارییەکان، لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی ناوچەکە گوندەکانی مەرەناز، مالیکییە، شوراخا، قەڵای شوراخای شەرا لە عەفرین بۆردومانکران.

هاوکات گوندی ساموقا و بەنداوی شەهبا بۆردومانکران.

بە نیو کاتژمێر پێش ئەو بۆردومانەش، گوندی ئەبو سر لە عەین عیسا، گوندی دبس لە رۆژئاواى عەین عیسا، فاتسا لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا بۆردومانکران.

سوپای تورکی داگیرکەر لە نیوەشەوەدا هێرشی کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا، گرێ سپی و شێراواى عەفرین و بۆردومانیکردن.

شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشەکانیان دایەو و ناوەندێکی تورکیان هەڵوەشاندەوە.

هەروەها بە دوای ئەو بۆردومانانەدا، گوندەکانی سەفیان، خربەت بێگر و کۆرحەسەن لە رۆژئاواى گرێ سپی بۆردومانکران.

لەو هێرشەکاندا شوێنی مەدەنی و شوێنی ژیانی هاووڵاتییان و خاڵی سەربازیی هێزەکانی رژێمی شام کرانە ئامانج.

هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشانەدا، گوندی برج قاس و مەیاس لە شێراوای عەفرین لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران.

ژ.ت