ئەو مێرمنداڵە کۆڵبەرەی بریندارببوو چاوێکی لەدەستدا

رۆژی هەینی مێرمنداڵێکی کۆڵبەر لە سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران روخساری بە سەختی برینداربوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەرکەوت چاوێکی لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز ئاریا مەمەندی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت کە رۆژی هەینی لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆ هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە سەختی بریندارببوو، چاوێکی لەدەستداوە.

هێزەکانی دەوڵەت لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە روخساری ئەو مێرمنداڵەکردبوو، یکێک لە ساچمەکان بووەتە هۆی ئەوەی ئەو کۆڵبەرە چاوێکی لەدەستبدات.

لەئێستادا ئاریا مەمەندی لە نەخۆشخانەیەکی تەورێز لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و باس لەوە دەکرێت دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

هـ . ب