لە کۆبانێ بەبۆنەی ٤ی نیسانەوە داریان ناشت

لە کۆبانێ بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دار نێژرا.

لە گوندی سفتەک لە رۆژئاوای شاری کۆبانێ بە دەیان ئەندام و بەڕێوەبەری دامەزراوەکانی بەڕێوەبەری کانتۆنی کۆبانێ کۆبوونەوە. بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باخچەی رێبەرایەتی داریان ناشت.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی شێرانێ لتفیە سلێمان لە کاتی ناشتنی داردا قسەی کرد و بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێەبری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پیرۆز بایی کرد و وتی، "رێبەر ئاپۆ ژیانێکی نوێی پێشکەش  بەتەواوی گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. لەپێناو ئازادی رێبەرمان درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

لەکاتی ناشتنی داردا دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترایەوە.

هـ . ب