لە کۆبانێ هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک: شەڕڤانێکی قەسەدە شەهیدبوو

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باشوری کۆبانێ هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. راگەیەندرا کە شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز (ئانها) هێرشەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ بە کاتی ناوچەکە ئەنجامدراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە شەڕڤانێکیان لەو هێرشەدا شەهیدبووە.

راگەیەندراوەکەی قەسەدە بەم جۆرەیە: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ ئۆتۆمبێلێک کە شەڕڤانێکی ئێمەی لەناودابوو، کرایە ئامانجی هێرشی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و لە ئەنجامدا شەڕڤانەکەمان شەهید بوو".

هـ . ب