بە دیمەن

ژنانی عەرەب: ئێمە لە ژنانی ئێزدیەوە هێز وەردەگرین

ئەنجومەنی ژنانی عەرەب بە بەیاننامەیەک بەشداری هەڵمەتی"سەرۆک میوانی ماڵی ئێوەیە" کرد، کە لەلایەن تاژێ و بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگاڵەوە دەستیپێکردووە.

بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی شەنگاڵ لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگاڵ" بەشداری هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بوون کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەستیپێکردووە و بە هەموو هێزی خۆیەوە تا ئەمڕۆ بە چالاکی، ڕێپێوان و گردبوونەوە، سیمینار و کۆبوونەوە و خوێندنەوەی پارێزنامەکان بەردەوامی هەیە.

لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، تاژێ و بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگاڵ بە دروشمی "سەرۆک میوانی ماڵی ئێوەیە"هەڵمەتێکی دەستپێکرد. لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا یەک بە یەک سەردانی بنەماڵەکان دەکرێت، وێنە و نامیلکەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و پارادایمەکانی تاوتوێ دەکرێت.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ژنانی عەرەبی گوندەکانی شەنگالیش لە هەمان چوارچێوەدا بەشداری هەڵمەتەکە بوون و ڕایانگەیاند: "ئێمە بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانی ژنانی ئێزدین."

لە بەیاننامەکە، کە لەلایەن فاتمە ئیبراهیم ئەندامی ئەنجوومەنەوە خوێندرایەوە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە وەک ئەنجوومەنی ژنانی عەرەبی شەنگاڵ پاڵپشتی خۆمان بۆ هەموو ژنانی ئێزدی ڕادەگەیەنین و دەڵێین لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵتانین، هەروەک چۆن ژنانی ئێزدی بوونەتە هێزێک لە کۆمەڵگادا، ئێمەش هێزەیان لێ وەردەگرین."

هەمووان دەزانن لە ساڵی ٢٠١٤دا چی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا هات، بەتایبەتی ژنانی ئێزدی، لە ڕفاندن و کوشتن، کۆمەڵکوژی و دەستدرێژییەوە بگرە تا هەموو شتێک، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین ژنانی ئێزدی سەرەڕای ئەوە هەموو جۆرە ئەشکەنجە و کارەساتەی بەسەریاندا هات، ئێستا کۆمەڵگاکەی بەڕێوە دەبات و بەرخۆدان دەکات. لێرەوە سڵاو لە هێز و ورەی بەرزیان دەکەین و دەڵێین با دونیا ئەم هێزە ببینێ و بیناسێت. ئێمە جارێکی تر داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان، دەوڵەت و شوێنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ئەوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە وەک کۆمەڵکوژیی بیناسن."

بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی ژنی ئازاد" و "بژی بەرخۆدانی شەنگاڵ" بەیاننامەکە کۆتایی هات.