لە ستۆکهۆڵم بۆ ئازادی ئۆجالان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێت

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێت.

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کەمپینی ناردنی نامە راگەیەنرا. نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێت.

لە ئەفریقای باشوریش بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ دەستی بە چالاکی کرد. لە هەمانکاتدا ئەم چالاکیە بۆ پشتگیریکردن لە چالاکیەکانی ئەفریقای باشوورە.

لە چالاکی ناردنی نامەدا داوا لە نیشتەجێیانی سویدکرا بۆ ئاماژەدان بە رۆڵ و پێگەی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ ئەوەی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و ئازادی مسۆگەر بکرێت، نامەیەک بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان و نامەیەکیش بۆ میشێک باشیل کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان  دەنێردرێت.

داوادەکرێت بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکیەکەدا بکرێت.

ف.ق