لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئیستەنبوڵ ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ جارێکی دیکە بە بیانبووی بەشداری لە مەراسیمەکانی یەکی ئایار هەڵیکوتایەوە سەر ماڵان و ژمارەیەکی زۆری دەستگیکرد.

لە چەندین ناوچەی ئیستەنبوڵ سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە شێوەی هاوکات پۆلیس هەڵیکوتایە سەرماڵان و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆمەڵەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕ، کاڵدراچ و چالاکوانانی خوێندکاری دەستبەسەر کرد.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕ رایانگەیاند، کە ٥ ئەندامیان لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا دەستگیرکراون.

ئەندامانی کالدراچیش ئاماژەینا بەوەکرد، کە لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەرگاکان شکێندراون.

چالاکوانانی خوێندکارانیش ئەوەیان خستەڕوو، کە دوو ئەندامیان دەستگیرکراون و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستگیرکراون زیاتر بێت، بەو پێیەی پۆلیس لیستێکی ٧٠ کەسی بە دەستەوەیە.

هـ . ب