کەسوکاری زیندانیکراوان چالاکی ئەنجام دەدەن

کەسوکاری زیندانیکراوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٦ شار چالاکی "دەنگ بە ئازادی بدە" دەستپێدەکەن.

چاالاکی 'دەنگ بە ئازادی بدە'

چالاکیەکانی زیندانیانی سیاسی لە بە داواکاری ئازادی جەستەیی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیکی بەردەوامە، هەر پەیوەست بەو هەڵمەتەوە، کەسوکاری زیندانیان بە هەمان داوکارییەوە دەستییان بە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری کردبو و لە ١٤ نیسانیشدا بە بەیاننامەیەک ڕایانگەیاندبوو کە دەست بە قۆناغێکی نوێی چالاکیەکانیان دەکەن. کەسوکاری زیندانیان لە ٦ی ئایاردا بە پێشەنگایەتی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتیوانی یاسایی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان و زیندانیانی مێد-MED TUHAD FED ، لە پێش زیندانەکاندا ڕاگەیاندراو بدەن. لە ئامەد، ئیلح، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، مێرسین و ئەدەنە بەشێوەیەکی هاوکات چالاکی "دەنگ بە ئازادی بدە" ئەنجام بدرێت.

لە پێش زیندانەکاندا داواکاری زیندانیان دەرببڕێت. MED TUHAD FED پەیوەست بەم بابەتە ڕاگەیەندراوی دا و وتی: "تۆش بەشداربە لە چالاکی 'دەنگ بە ئازادی بدە' و پێکەوە دەبین بە دەنگی زیندانیان."