یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئەستەنبول چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت رایانگەیاند، لە ناوچەی سوڵتان گازیی شاری ئەستەنبول بە رێگەی تەقەمەنی دەستی لە دژی باڵەخانەی ناوەندی پەروەردەی چەتەکانی داعشی سەر بە تورگەڤ چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت لە راگەیێنراوێکدا رایانگەیاند، لە بەرواری ١٩ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی سوڵتان گازیی شاری ئەستەنبول بە تەقەمەنی دەستی، چالاکیەکیان لە دژی ناوەندی پەروەردەی چەتەکانی داعشی سەر بە تورگەڤ ئەنجامداوە.

بە پێی راگەیێنراوەکە، زیانێکی زۆری مادی بەر ناوەندە کەوتووە و ترسێکی گەورەش لە دڵی فاشیستاندا دروست بووە و ئاماژەش بەوە کرا کە ئەو چالاکیە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی هەپەگە شەهید عەگید جڤیان ئەنجام دراوە.

ز.ش