بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنان لە ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا

بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) رایگەیاند، لە دژی ناوخۆییەکى خوێندکارانى ژن و بۆ یادی سیبەل ئونلی لە ناوچەى ئەسەن یورتی ئیستەنبول چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی بزووتنەوەى یەکگرتووی ژنانى شۆڕشگێڕ (کەبەدەهە - KBDH) رایانگەیاند، بۆ یادی سیبەل ئونلی خوێندکاری زانکۆی ئیستەنبول، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا خۆی کوشتبوو، چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە "لە دژی ناوخۆیی خوێندکارانى ژن لە ئەسەن یورت لە ئیستەنبول چالاکییەکمان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەنجامدراوە و دواى چالاکییەکە ئاگر بەربووەتە بیناکە.

ئەو چالاکییە بۆ یادی سیبەل ئونلی خوێندنکاری زانکۆی ئیستەنبول ئەنجامدراوە، کە لە مانگی کانوونی دووەمدا خۆی کوشتبوو"

ژ.ت