لە ستراسبۆرگ هێرشی سەر کامپی مەخمور ئیدانە کرا

هێرشی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر کامپی پەنابەرانى مەخمور لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئیدانە کرا.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە دژی ھێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەری فاشیست بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکیی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا پۆستەرێکیان لەسەر یەکێک لە پردە گەورەکانى پڕینەوەدا هەڵواسی، کە لەسەری نووسرابوو "تورکیا و پەدەکە هاووڵاتییانى مەدەنی دەکوژن".

ژ.ت