لە ژنێڤ ئەشکەنجەی ئیمراڵی شەرمەزارکرا: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان!
چالاکییەکەی ژنێڤ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا ئەشکەنجەی ئیمراڵی و هێرشی داگیرکاری شەرمەزارکرا و شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
چالاکییەکەی ژنێڤ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا ئەشکەنجەی ئیمراڵی و هێرشی داگیرکاری شەرمەزارکرا و شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
لە چالاکییەکەی بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا، کە هەموو چوارشەممەیەک لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" ئەنجام دەدرێت، شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.
لە چالاکی دانیشتن کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، ئەشکەنجەی ئیمراڵی شەرمەزارکرا.
چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ-ژن)، پێشەنگایەتی چالاکی دانیشتنی ئەم هەفتەیەیان کرد.
چالاکییەکە لە کەسێتی حەقی قەراردا بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار دەستی پێ کرد. لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە ڕەمەزان ئامەد قسەی کرد.
ئامەد تیشکی خستەسەر بەرپرسیارێتییەکانی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر ئەشکەنجەی ئیمراڵی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند هێرشەکانی داگیرکاری بۆ سەر باشووری کوردستان بە هاوکاری نێوان دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئەنجام دەدرێن بەمەبەستی کۆمەڵکوژی گەلی کورد و داگیرکاری سەراپاگیری کوردستان، گوتی: "گەلی کورد بە تایبەت کورستانیان لە ژنێڤ تا کۆتایی هاتنی داگیرکاری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، لە گۆڕەپانەکان دەمێننەوە".
ئامەد دژی هێرشەکان سەر چوار پارچەی کوردستان بانگەوازیکردن بۆ خاوەنداری لە تێکۆشانی گەریلا.
پاشان چالاکوانی تەجەشە، ڕەمەزان قۆسەر ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
کوردستانیان بە بەرزکردنەوەی درووشم، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" چالاکی دانیشتنیان درێژە پێدا.