ئارام حەنا، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك"قەدەسەدە" لەسەر هێرشە داگیركەریەكانی رژێمی داگیركەری تورك بۆ ئاژانسەكەمان ئاخاوت.
ئارام حەنا، بەئاماژەدان بەزۆربوونی هێرشی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر هەرێمەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەتایبەتی بۆ سەر هەرێمی شەهبا و كۆبانی ووتی:"رژێمی تورك، بەڵكۆ ئەو هەلومەرجە سیاسیەی هەیە بۆ هێرشە داگیركەریەكانی نوێیەكانی بەكار دەهێنێ، بەڵام بەرخۆدانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك لەپاڵ گەلانی هەرێمەكە ئامانجەكانی دەوڵەتی تورك رووبەرووی شكست و بن كەوتن كردۆتەوە و پاراستنی هەرێمەكانی خۆیان دەكەن.
حەنا ئاماژەی بەوەشكرد كە رژێمی تورك لەهێرشەكانی بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا فەرماندە سەربازیەكان، كەسایەتیە وڵاتپارێزەكان و پیاوماقۆڵانی هەرێمە دەكەنە ئامانج و رایگەیاند:"رایەدارانی تورك فەرماندەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا كە بۆ رێكخستنی كۆمەڵگە لەبواری سەربازیەوە كار دەكەن دەكاتە ئامانج. ئەم فەرماندانە بوون كە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەموو دنیایان لەتیرۆری داعش پاراست. هەروەها ئەم فەرماندانە پرۆژەیەكی مەدەنیان بۆنیاد نا كە نرخەكانی گەل و هەموو پێكهاتەكانی هەرێمە دەپارێزن. دەوڵەتی تورك بەهۆكار ئەو فەرماندانە وەكو مەترسیەك بۆ خۆی دەبینێ و هەمیشە لەرێگەی شانە سیخۆریەكانی گرێدراو بە توركیە و هاوكارانی هەوڵدەدەن ئەوان بكەنە ئامانجی هێرشەكانیان. بەڵام ئەو فەرماندانە توویەكیان لەرۆح و گیانی خەڵكی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا چاندووە. ئەمڕۆكە ئەو تووە لەپرۆژەی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك و هێزەكانی سوریای دیموكراتیك كەپاراستنی هەموو سوریا دەكەن گەیشتووەتە بەرهەم.
لەپرۆژەكەماندا مافی هەموو پێكهاتە نەتەوەییەكان بەگوێرەی پێكەوە ژیانی نێوان گەلان و مافی ژیانی هاوبەش گۆنجێندراوە. هەموو ئەم فاكتۆرانە بۆ دەوڵەتی داگیركەری تورك وەكو مەترسیەكن و بۆیەش بەبیانۆی"پاراستن لەگەلانی سوریا و شۆڕشی سوریا"، گروپە چەتەكان هاندەدات و پشتیوانیانە تا هێرشی هەرێمەكانی ئێمە بكەن".
حەنا لەسەر رێككەوتنی ئادانا لەنێوان توركیا و سوریادا ووتی:"پەیوەندیەكی گۆمانئاوی لەنێوان رێكخراوە ئیستخباراتەكانی رژێمی سوریا و توركدا هەیە. ئەم بابەتانە دەتوانین لەنێوان دەوڵەتی تورك و رایەدارانی دەوڵەتی سوریا ببینین. لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان هەرێمەكەیان كۆنترۆڵ كردوە و دەسكەوتەكانمان رووبەرووی مەترسی دەكەنەوە. هەڵوێستی كۆتایی ئێمەش هەمیشە بەرخۆدان و تێكۆشانە. ئێمە هیچ یاریەكی وەها قەبوڵ ناكەین".
ئارام حەنا ئاماژە بەپەیوەندی دەوڵەتی تورك و ئەمریكاش دەكات و دەڵێت:"ئەم بڕیارە نوێیەی ئەمریكا بۆ دەرخستنی هەرێمی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەماروەكانی قەیسەر دەتوانێت یەكێك لەهۆكارەكانی هێرشی نوێ دەوڵەتی تورك بۆ سەر هەرێمەكە بێت، یا ئەوەی كە جموجوڵە سەربازیەكانی سەر سنور زیاتر بكاتەوە.
وتەبێژی قەسەدە بەئاماژەدان بەپێكدادانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكراتیك و چەتەكانی تورك رایگەیاندوە؛ بەڵكۆ رووداوی هێرش بۆ سەر شەهبا یەكێك لەو بابەتانەی كە پەیوەستی دەكەن بەهێزەكانی سوریای دیموكراتیكەوە. ئەگەر هێزەكانی حكومەتی سوریا بەراستی بیانەوێت هەرێمە داگیركراوەكانی ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی ئازاد بكەن، دەبێت هەنگاوی جددی هەڵێنن. بۆ ئەوەش پێویستمان بەرێككەوتنی نوێ و رۆئیایەكی راستەقین هەیە تا ئێمە وەكو هێزێكی نیشتمانی بۆ رزگاری هەموو هەرێمە داگیركراوەكان لەسەرێكانیەوە تا عەفرین لەژێر چەپۆكی داگیركەرانی تورك دەربهێننین و تێكۆشان بكەین.
حەنا لەسەر بڵاوكردنەوەی فتنەكانی دەوڵەتی تورك لەسەر ئامادەبوونی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك لەباكوری حەلەب دەڵێت:"رایەدارانی تورك بۆ ئەوەی هێرشێكی نوێ پێكبێنن ئەم درۆانە بڵاو دەكەنەوە. ئەمەش شێوەیەكە لەشەڕی تایبەت دژ بەگەلان و هەرێمەكە كە لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بڵاودەكرێتەوە.
ئارام حەنا، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك بەئاماژەدان بەرێككەوتنی روسیا و ئەمریكا لەگەڵ هێرشە داگیركەریەكانی رژێمی داگیركەری تورك بۆ سەر هەرێمەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاندوە؛ بێگۆمان دەوڵەتی داگیركەری تورك هەوڵدەدات هەلومەرجە سیاسیەكەی ئێستاكە بۆ هێرشێكی نوێ بەكار بێنێت و هەوڵی داگیركەریەكی نوێ بدات، یا فەرماندەكانمان دەكاتە ئامانج، یا ئەوەتە گۆڕ بەهێرشە ئاسمانیەكانی دەدات. جارێكی تر بانگەوازی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین هاوشان لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی چالاكن لەقەیرانی سوریا ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و هەوڵەكانیان زیاتر بكەن بۆ بەرقەراری ئاگربەستێكی راستەقینە و هەرێمە داگیركراوەكان بگەڕێندرێنەوە بۆ خەڵكە رەسەنەكەی خۆی. دەبێت رێگە چارەیەكی ئاشتیخوازانە بگرنە بەر. وەكو قەسەدە نوێنەرایەتی گەلەكەمان دەكەین. چە وەكو بەرخۆدان و گیان فیدایی، تا ئەو كاتەی هەرێمە داگیركراوەكان دەگەڕێندرنەوە بۆ خەڵكە رەسەنەكەی خۆی، ئێمە لەتێكۆشانمان بەردەوام دەبێن. چە بەرێگەی دیبلۆماسی و چە بەرێگەی سەربازی، هێزەكانمان ئەركیان ئازادی هەرێمە داگیركراوەكانن. ئێمە بۆ ئازادی وڵات ئەركی نیشتمانی خۆمان بەجێ دێنین و لەبەرامبەر بەهیرشەكان پاراستنی خۆمان دەكەین.
هـ . ب