"پێویستە وەڵامگۆی قۆناغەکە بین"
ژنانی چالاکوان و ئەندامانی تەڤگەری ژنان ئاماژەیان بەوەکرد کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و وڵاتێکی ئازاد و یەکسان، پێویستە وەڵامگۆی قۆناغەکە بین.
ژنانی چالاکوان و ئەندامانی تەڤگەری ژنان ئاماژەیان بەوەکرد کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و وڵاتێکی ئازاد و یەکسان، پێویستە وەڵامگۆی قۆناغەکە بین.
ئەنجومەنی ژنانی سووریا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ژنان و جێگرتنیان لە نێو حوکمەتی نوێدا، بەشداری هەموو ئەندامانی تەڤگەری و دامەزراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هۆڵی بورجی قامیشلۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا چالاکوانان و بەشداربووان بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دۆخی ژنان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) خستەڕوو.
لە سەرەتادا وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی جەزیرە ئیبتیسام ئەل-حوسێن قسەی کرد و وتی: "دوای ١٣ ساڵ شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرانبەر سیستەمی نەژادپەرست و نەتەوەپەرەست کار و خەباتێکی مەزن و تێکۆشانێکی مەزن هاتە پێشەوە. ئەو سیستەمە بە هەزاران ساڵ ژنیان لە کۆمەڵگەدا بێ دەنگ و بێ ڕەنگ کردبوو. لە بەرانبەر ئەوەدا بینیمان شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکرد و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو پێش دەکەوێت".
لە درێژەی قسەکانیدا ئیبتیسام ئەل-حوسێن دووپاتی کردەوە کە شۆڕش لە ڕۆژئاوا دەستی پێکرد، بەڵام هەموو ژنانی ئەم جوگرافیایەی لەخۆگرتبوو و گوتی: "ئامانجمان تەنها ئەوە نییە ژن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕزگار بکەین، بەڵکو ئامانجمانە کە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕزگار بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو بەشەکانی ژیاندا جێیان گرت و بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان کرد".
چالاکوان و ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی سووریای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا عەبیر عەساف سەبارەت بە دۆخی ژنان و ئاییندەیان قسەی کرد و گوتی: "ئەمڕۆ لە سوریادا بە قۆناغێکی نوێ تێپەڕدەبین، هەروەها بابەتگەلێکی وەک چۆن ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێدەگرن، بارودۆخیان چۆنە، پەیوەندی نێوان ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ژنانی دیکەی سووریا چۆنە و چۆن دێنە پێشەوە و هەڵسەنگاندنی زۆر سەبارەت بەم پرسانە لە لایەن ئەو ژنانەوە کرا کە ئەمڕۆ لێرە ئامادەبوون. ١٤ ساڵی ڕابردوو چەندین بەهای نوێی هێنا کە کۆمەڵگەی سووریای دابەشکرد. زۆر پرس هەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن، لەوانە ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی پەنابەر و ئەوانەی لە زیندانەکان ئازاد کراون. هەر بۆیە پێویستمان بە پڕۆژەیە. بۆ ئەوەی ژنان لە ئایندەی سوریادا وەک ئەمڕۆ چالاک بن، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین جارێکی تر پلان لە دژی ژنان دابنرێت و ژنان بە ناوی ئیسلامەوە نەبنە قوربانی. ئەمڕۆ ژنان قۆناغێکی گەورەیان تێپەڕاندووە و کۆمەڵگەی ئەمڕۆ بەو شێوەیە نییە کە ١٥ ساڵ لەمەوبەر بووە. بۆ ئەوەش پێویستە جارێکی تر کار و خابەتێکی زۆر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئەم پەیوەندیانە پتەوتر بکەین و لە بەرانبەر ئەو بارودۆخانەی کە ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ڕووبدات بتوانین وەڵامبدەینەوە".
لە کۆتاییدا ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەواهێر عوسمان باسی لە پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان کرد و گوتی: "ئەو دەستکەوت و بەهایانەی کە بە ڕەنجی هەزاران شەهید و ژنان بەدەست هاتوون، ئەم دەستکەوتانە بە هەنگاوێکی بنەڕەتی بەرەو سوریایەکی ئازاد دەگرینە دەست. هەروەها فەلسەفە و هۆشیاری خۆمان بەرەو ئازادی وڵاتێک دەبەین، چونکە لە هەموو کۆمەڵگەکاندا ئازادی ژنان شتێکی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بتوانێت بە شێوەیەکی دیموکراتیک پێکەوە بژین. پاراستنی ئەم دەستکەوتانە لەم پڕۆسەیەدا زۆر گرنگە، چونکە ئەم دەستکەوتانە لەلایەن هەزاران شەهیدی پێشەنگەوە بە دیاری بە ئێمە بەخشراوە و پاراستنیان بە ڕەنج و تێکۆشان ئەنجام دەدرێت. هەر لەبەر ئەوەش ئەرکی ئێمەیە بە هەموو شێوەیەک ئەم دەستکەوتانە بپارێزین و پێویستە وەڵامگۆی قۆناغەکە بین".