بە دیمەن

دیمەنی پاککردنەوەی گوندی قشلە لە چەتەکان

شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج گوندی قشلەیان لە چەتەکان پاککردەوە کە لەژێر دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا (NSA) بوو. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت شەڕڤانانی ئەنجوومەنەکە بە ڕۆحێکی فیداکارانە هەڵدەکوتنە سەر چەتەکان.

هەڵمەتێک دەستی پێ کرد

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا (NSA) بۆ سەر بەنداوی تشرین ڕۆژانە بەردەوامە. شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج هەڵمەتی پاککردنەوەیان دژی چەتەکان دەست پێ کرد و گوندی قشلەیان لە چەتەکان پاککردەوە.

١٥ ڕۆژە بەرخۆدان لە هەرێمەکە بەردەوامە، لە دیمەنەکاندا شەڕەکان لە گوندی قشلە پیشان دەدرێت. لە دیمەنەکاندا دەنگی چەکی قورس و چەکی سوک دەبیسترێت. شەڕڤانێکی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند توانیویانە گوندەکە لە دەستی چەتەکان دەربهێنن.

شەڕڤانەکە ڕایگەیاند بە ڕۆحێکی فیداکارانە چالاکی ئەنجام دەدەن و گوتی: "ئێستە هەڤاڵانمان لەنێو شەڕدان، فیداکارانە بەرخۆدان دەکەن. هەڤاڵان ئێستە زۆر شوێنی گوندەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە. با کەس وا نەزانێت هێزمان نییە. هەرگیز ڕێگە نادەین چەتەکان ئەو شوێنانە بگرن".