کۆنگرەی گەل: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ستراسبۆرگ بڕۆین

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند؛ "بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و بۆ داوای، 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین بە‌هێزەوە بەشداری لە ڕێپێوانی مەزنی ستراسبۆرگ بکەن".

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند: لە ٢٦ ـەمین ساڵوەگەری پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا، بە ڕق و تووڕەبوونەوە هێزە پیلانگێڕەکان شەڕمەزار دەکەین. بە پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، دەیانویست خەونی ئازادی گەلی کورد لەناو ببەن. ئەم هێزانە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی جینۆسایدی گەلی کوردەوە سیاسەتەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن، بۆ هەمیشە لە ویژدانی گەلەکەمان و مرۆڤی پێشکەوتوودا شەرمەزارن.

هەموو ئەو شەهیدانەی بەشێوەیەکی فیدایی بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" بوون بە پەرچینێک لە ئاگر بە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا و جەستەیان کردە قەڵغانی ئاگرین و بەرخۆدانێکی بێهاوتای مێژوویان نیشان دا، بە ڕێزدارییەوە یادیان بەرز ڕادەگرین."

لە بەیاننامەی کۆنگرەی گەلدا وەها هاتووە؛

"ئێمە بەرخۆدانی بێهاوتای ڕێبەر ئاپۆ کە ٢٦ ساڵە بەردەوامە و بە 'پارادایگمای ئازادی'، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە سیستەمی کۆمەڵکوژیی ئیمرالیدا پووچەڵ کردەوە، بەڕێزداریی و حورمەتەوە سڵاو دەکەین و لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە دڵسۆزی و وەفاداریمان بە ڕێبەر ئاپۆ دووبارە دەکەینەوە.

ڕێبەر ئاپۆ کە لە ژێر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیریدا لە ئیمرالییدا دەیانویست لەناوی ببەن، بە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئیکۆلۆژیی کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژن دایناوە، بوو بە مایەی هیوای گەڕان بەدوای دادپەروەری، یەکسانی، دیموکراسی و ئازادی لە هەموو جیهاندا. بۆیە هەڵمەتی ئازادی کە بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستی پێکرد، پشتیوانی و خرۆشێکی زۆری لە هەموو جیهاندا لێکەوتەوە.

لە کاتێکدا لە لایەکەوە شەڕی دەسەڵاتداری لەسەر بنەمای ئایین و ناسیۆنالیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆمەڵکوژی گەورەیان لێدەکەوێتەوە، لە لایەکی دیکەوە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بە 'خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا' بۆتە ڕەمزێک بۆ ژیانێکی دیموکراتیک، ئازاد و یەکسان بۆ هەموو گەلان و بیروباوەڕییە جیاوازەکان.

لەم سەردەمەی جەنگی جیهانی سێیەمدا، ئەو ڕاستییەی کە ئەم شەڕانە کە بوونەتە هۆی وێرانکارییەکی گەورە بۆ وڵاتان و گەلان، هیچ چارەسەر نین و تاکە چارەسەری پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە کە ڕێبەر ئاپۆ بە هێڵی سێهەم وەسفی کردووە و لەلایەن هەمووانەوە دەناسرێت.

ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بۆ گەلان دەرفەتێک بخولقێنێت

ڕێبەر ئاپۆ لەم چوارچێوەیەدا بۆ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەیەوێت دەرفەتێکی نوێ بخولقێنێت. بۆ ئەوەی دیداری ئیمراڵی بگۆڕین بۆ دەرفەتێکی مێژووی بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەکەوێتە شانی هەموو دینامیکەکانی کۆمەڵگە و سیاسی.

بابەتی بنەڕەتی ستراتیژیکی ئەم پرۆسەیە تێگەشتنە بە شێوەی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پشتگیری بۆ هەڵمەتەکەی ئەوە. هەر کەسێک کە ڕادەپەڕێت یان پشتگیری ناکات، ڕاستەوخۆ لە ئەنجامی سەختی جەنگی جیهانی سێیەم بەرپرسیار دەبێت.

بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، بابەتی سەرەکی ئەوەیە کە هەلومەرجی تەندروست، ئارامی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بخولقێنرێت. سیاسەتەکانی شەڕ کە حکومەتی ئاکەپە بە پێداگرییەوە بەڕێوەی دەبات، لە بەرانبەر ئەم دەرفەتە مێژووییەی ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بیخولقێنێت هەوڵی بەلاڕێبردنی دەدات. لە بەرانبەر ئەم ڕەوشەدا دەبێت دینامیکە سیاسییەکان و کۆمەلگە هەمووی هەڵوێست نیشان بدات، دەنگ بەرز بکەنەوە.

ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٦هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنییدا بۆ ئەوەی پیلانی پلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر بناغەی شەڕی نێوان گەلان بە تەواوی بشکێنێت و چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد پێک بێنێت، بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتیییەکی کۆمەڵگەی بانگەوازی لە هەمووکەسێک دەکات.

'لە ١٥ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ دەبین'

لە ١٥ی شوباتدا ڕۆژی شەممە بۆ سڵاوکردنی ڕێبەر ئاپۆ و وەڵامی بانگەوازەکە بکات، لە ستراسبۆرگین. بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگڕی نێونەتەوەیی و بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشەی کورد'، بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین کە بە بەهێزی بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ بکەن.

ساڵی ٢٠٢٥ دەبێت بە ساڵی هەڵوەشانەوەی سیاسەتی نکۆڵیکرد-لەناوبردن و لە سێدارەدان کە سەد ساڵە بووە بە چارەنوووسی گەلی کورد. بە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە تەواوی بێ ئەنجام دەمێنێتەوە.

وڵات و ڕای گشتی چاوەڕوانی وەڵامی گەلەکەمانن لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ. لەبەر ئەمەش بەشداریکردن لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ڕۆژی شەممە لە ستراسبۆرگ زۆر گرنگە. بانگەواز لە گەل و دۆستەکانمان دەکەین کە بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشەی کورد' بە بەهێزییەوە بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن".