لە کۆبانێ پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا
پیلانگێری نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە لە دژی ڕێبەری ئاپۆ ئەنجام درا، لە کۆبانێ بە کۆبوونەوەیەک شەرمەزار کرا، پەیامی "ڕێبەر ئاپۆ گەلە، گەلیش ڕێبەر ئاپۆیە" درا.
پیلانگێری نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە لە دژی ڕێبەری ئاپۆ ئەنجام درا، لە کۆبانێ بە کۆبوونەوەیەک شەرمەزار کرا، پەیامی "ڕێبەر ئاپۆ گەلە، گەلیش ڕێبەر ئاپۆیە" درا.
بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستاری کانتۆنی جزیرە و ئامادەبوونی بەشداربوویەکی زۆری هاوڵاتییان، بە چالاکییەک لە هۆڵی ئاشتەوایی، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا.
کۆبوونەوەکە لە کانتۆنی فورات بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان ئەندامی کۆردیناسیۆنی ژنانی کانتۆنی فورات، شەڤین ئارمانج لەسەر بابەتەکە قسەی کرد و پیلانگێڕی شەرمەزار کرد.
شەڤین ئارمانج ئاماژەی بەوەکرد، کە ئامانجی لە پیلانگێری دابڕانی ڕێبەر ئاپۆ لە گەل بوو و گوتی: "بەڵام هەرگیز ئەم ئامانجە بە دی نەهات. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ گەلە، گەلیش ڕێبەر ئاپۆیە. ئازادی ڕێبەرێتی ئازادی گەلانە".
شەڤین ئارمانج ئاماژەی بەوەدا کە کلیلی چارەسەری کێشەکان لە دەستی ڕێبەر ئاپۆیە و گوتی: "کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد دەبێت، ئازادبوونی بە مانایی ئاشتیی، یەکسانی و دیموکراسی لە جیهانە. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ تەنها ڕێبەری گەلی کورد نییە، بەڵکو ڕێبەری تەواوی مرۆڤایەتییە".
لە کۆتایی قسەکانییدا شەڤین ئارمانج گوتی: "ساڵی ٢٠٢٥ دەبێت بە ساڵی سەرکەوتن و ساڵی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان".
کۆبوونەوەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.