لە گراز تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان شەرمەزار کرا
لە گراز تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین لەلایەن تورکەوە، شەرمەزار کرا.
لە گراز تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین لەلایەن تورکەوە، شەرمەزار کرا.
رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین لە کاتی رووماڵکردنی پێشهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوون. کوردستانیان و دۆستانیان لە ژاکۆمینپلاتزی شاری گرازی نەمسا تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسانیان شەرمەزارکرد. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی نازم داشتان و جیهان بیلگین بەرزکرانەوە و بێ پسانەوە دروسمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی رۆژئاوا، کۆبانێ و یەپەگە و یەپەژە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "تێرۆریست ئەردۆغان/ تورکیا" وترانەوە.
لە چالاکیەکەدا بە زمانی ئەڵمانی راگەیەندراو خوێندرایەوە. ئەوەش راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک بە تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان هەوڵ دەدات راستی فراوانکردنی عوسمانی-نوێ بشارێتەوە. لە درێژەدا ئەوە خرایەڕوو کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر شۆڕشی رۆژئاوا کە جێگرەوەی سەرمایەداری و نەژادپەرستیە و ئەوەش خرایەڕوو کە بە فراوانکردنی تێکۆشان بە رۆحی کۆبانێ سەردەکەون.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی 'بژی بەرخودانی رۆژئاوا' کۆتاییهات.