بەهۆی نوقمبوونی کەشتیەک لە کۆنگۆ ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کۆنگۆ کەشتییەک بە ٤٠٠ سەرنشینەوە نوقم بوو و تائێستا گیانلەدەستدانی ٣٨ کەسیان پشتڕاست کراوەتەوە.
لە کۆنگۆ کەشتییەک بە ٤٠٠ سەرنشینەوە نوقم بوو و تائێستا گیانلەدەستدانی ٣٨ کەسیان پشتڕاست کراوەتەوە.
لە رووباری بوسرا لە باکوری رۆژهەڵاتی کۆنگۆی دیموکراتیک کەشتییەک بە ٤٠٠ کەسەوە نوقم بوو. لە کۆی سەرنشینانی ١٠٠ کەس بێسەروشوێنن و تەرمی ٣٨ کەسیش دۆزراوەتەوە.
ئەو کەسانە بەنیازبوون بەمەبەستی بەسەربردنی پشووەکانی کریسمەس و سەری ساڵ بگەڕێنەوە بۆ لای بنەماڵەکانیان.
لە ٤ رووداوی نوقمبوونی کەشتیدا ٢١١ کەس گیانیان لەدەستداوە
کاربەدەستانی خۆجێی باسیان لەوەکرد کە بوونی ئەو ژمارە زۆرە لە سەرنشین هۆکاری رووداوەکە بووە.
لە مانگی حوزەیراندا کەشتیەکی تر لە کۆنگۆ نوقمبوو، بەهۆیەوە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا. لە مانگی تشرینی یەکەمیشدا بە هۆی نوقمبوونی کەشتییەوە ٧٨ کەس و چوار رۆژ بەر لەئێستاش لە ئەنجامی نوقبوونی کەشتیەکی دیکەدا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو.