دەستپێشخەری ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، دەستی بە ئێشکگری ئازادی کردبوو. ئێشکگرییەکە لە هەفتەی ٦٥٢هەمیندا بەردەوامە.
ئێشکگرییەکە کە هەموو هەفتەیەک کوردستانیان و دۆستانیان بە نۆرە تیایدا بەشداردەبن، ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێکی چوارکەسییەوە کە لە جنێڤی سویسڕاوە هاتوو، بەڕێوەدەچێت.
لە گروپی نوێدا، نورەدین تورگوت، حەسەن ئینجی، رەمەزان کزلکورت و رەزا چەتینکایا بەشدارن، کە لە هەمان کاتدا چالاکوانی چالاکی دانیشتنن کە لە جنێڤ لەپێناو رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت.
نورەدین تورگوت کە یەک لە ٣٤ ئەندامی گروپی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک بوو کە ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر بانگەوازی رێبەر ئاپۆ گەڕایەوە تورکیا، رایگەیاند کە پرۆسەیەکی مێژوویی لە ئارادایە و سەرنجی بۆ سەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان راکێشا.
تورگوت تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان نازم دەشتان و جیهان بیلگنیشی شەرمەزار کرد وتی، "سەرمان بەرامبەر بە ئێوە دانانەوێنین. ئێمە سەردەکەوین. لەبەر ئەوەی لەسەرحەقین، ئێمە هێزێکی رەواین. ئێمە ئەم دۆزە دەگەیەنینە سەرکەوتن. رێگە نادەین دەستکەوتەکانی ٤٥ ساڵ لە رۆژئاوا لەناوببەن".
تورگوت داوای لە هەمووان کرد کە خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی رۆژئاوا بکەن و وتی، "پێویستیمان بە یەکڕیزی هەیە".