قەسەدە شەهید بوونی ١٥شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند
قەسەدە ناسنامەی ١٥شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند کە لە بەرخۆدان دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.
قەسەدە ناسنامەی ١٥شەڕڤانی خۆی ڕاگەیاند کە لە بەرخۆدان دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە سەبارەت بە ١٥ شەڕڤانی شەهید کە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە بەرخۆدان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبوون، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ١٥ هاوڕێمان گەیشتنە کاروانی نەمرانەوە. ئەوان بە خوێنی خۆیان ڕۆحی وڵاتپارێزی و ئەخلاقیان نیشان دا. هاوڕێانمان لە گوندەکانی حەڵەب و منبج، پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و دێرەزۆر، لە بەرخۆدانی پاراستنی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا بەرخۆدانێکی بێوێنەیان کرد و شەهید بوون.
هاوڕێانی قارەمانمان لە بەرخۆدان بۆ پاراستنی کەرامەت و ئاسایشی گەلەکەیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەشدار بوون. بەڵێنی بەرخۆدانیاندا و بێ دوودڵی بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانی گەلەکەیان فیداییانە تێکۆشان و بە خوێنی پاکی خۆیان خاوەنداریان لە بەهاکانی گەل و خاکەکەیان کرد.
ئێمە شەهیدبوونی هەڤاڵانمان حسێن ئەل عەلی، خالید ئەل ناسر، بەهجەت عومەر، خالید ئەل مەحموود، محەمەد ئەمین ئەل خدبان، محەمەد ئەل سەرحان، بۆزان عوسمان، ناسر ئەل فەلاج، مستەفا سەعدوون، مەجید حەمۆ، عەبدۆ عەبدوڵا، خشمان ئیسماعیل، ئیبراهیم ئەل عەلی. ئەیمەن عاید و دیار بەیرەم بە ڕێزداریەوە ڕادەگەیەنین. بەدڵنیاییەوە بە ئیرادەوە بۆ پاراستنی خەون و ئارمانجی شەهیدانمان بە پێداگرییەوە ڕێبازی هەڤاڵانمان بەردەوام دەکەین و هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنین.
ئێمە سەرجەم شەهیدانمان بە ڕێزەوە بەبیر دێنینەوە. بەڵێن دەدەین یادەوەریەکانیان لە ویژدانی گەلەکەماندا بەزیندوویی ڕابگرین. هەروەها سڵاو و حورمەتی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانمان، گەلەکەمان و شەڕڤانانمان دەکەین و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازین."
ناسنامەی شەهیدان وەهایە:
ناسناو: سەردار
ناو و پاشناو: حەسەن ئەل عەلی
ناوی دایی: ئەمینە
ناوی باوک: حەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون:١٩٩٧ دێرازۆر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرازۆر-٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: خشمان
ناو و پاشناو: خشمان ئیسماعیل
ناوی دایک: فاتیمە
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حوزەیرانی٢٠٠٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سرین-٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: عومەر
ناو و پاشناو: خالید ئەل ناسر
ناوی دایی: فەرجا
ناوی باوک: قاسم
شوێن و کاتی لەدایکبوون: شەداد-١٩٨٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەڵەب- ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: خالید ئەل دێری
ناو و پاشناو: خالید ئەل مەحموود
ناوی دایک: وەدها
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ڕەقە-٢٠٠٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەڵەب- ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: میران حەمرات
ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین ئەل خدبان
ناوی دایک: نەجما
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ڕەقە- ٢٠٠٤
شوێن وکاتی شەهیدبوون: حەڵەب- ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: بەرخۆدان ئەل فەج
ناو و پاشناو: مەحەمەد ئەل سەرحان
ناوی دایک: جیهان
ناوی باوک: عەتییە
شوێن و کاتی لەدایکبوون: هۆڵ ١٩٩٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری حەلەب-١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: ناسر
ناو و پاشناو: ناسر ئەل فەلاج
ناوی دایک: شاها
ناوی باوک: ڕەشید
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەل سوخنە- ١٩٩٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب- ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: باهۆز
ناو و پاشناو: ئەیمەن عاید
ناوی دایک: خەولە
ناوی باوک: عواد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرازۆر ٢٠٠٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەسکەنە- ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: دڵیار
ناو و پاشناو: دڵیار بەیرام
ناوی دایک: زەینەب
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: سرین- ٢٠٠
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: ڕیزان چیا عەفرین
ناو و پاشناو: عەبدۆ عەبدوڵا
ناوی دایک: نێرگس
ناوی باوک: زوهێر
شوێن و کاتی لە دایک بوون: عەفرین -١٩٩٦
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج- ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: دیار تەبقە
ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئەل عەلی
ناوی دایک: شەقرا
ناوی باوک: محەمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: تەبقە-١٩٩٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری حەڵەب- ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*********
ناسناو: چیا
ناو و پاشناو:مەجید حەمو
ناوی دایک: کەوسەر
ناوی باوک: حسێن
شوێن و کاتی لە دایک بوون: کۆبانێ-گرک-١٩٩٧
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج-٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: دڵشێر
ناو و پاشناو: مستەفا سەعدوون
ناوی دایک: خەزنێ
ناوی باوک: فاروق
شوێن و کاتی لە دایک بوون: کۆبانێ-قەڵای ڕەش-٢٠٠٢
شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج-٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
******
ناسناو: بەهجەت
ناو و پاشناو: بەهجەت عومەر
ناوی دایک: سوڵتانا
ناوی باوک: عەبدولقادر
شوێن و کاتی لە دایک بوون: کۆبانێ-٢٠٠٦
شوێن و کاتی شەهیدبوون: سرین- ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
********
ناسناو: فەداکار هلنج
ناو و پاشناو: بۆزان عوسمان
ناوی دایک: خەنسا
ناوی باوک: مەحموود
شوێن و کاتی لە دایک بوون: کۆبانێ-١٩٩٩
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێر حافر-٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤