ئەنقەرە لەراپۆرتەكەی پەرلەمانی ئەوروپا تۆڕەیە
پەرلەمانی ئەوروپا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر توركیا بڵاوكردەوە.
پەرلەمانی ئەوروپا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر توركیا بڵاوكردەوە.
پەرلەمانی ئەوروپا راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی خۆی لەسەر توركیا بڵاوكردەوە. ئەم راپۆرتە رەخنەی توندی لە سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی توركیا گرتووە و دەوڵەتی توركیش بەزمانێكی توڕەوە ناوەڕۆكی راپۆرتەكە رەتدەكاتەوە.
لەراپۆرتی پەرلەمانی ئەوروپا ئاماژە بە پێشێلکردنی ئازادیە ئەساسی، سەركۆتكردنی چالاكوانانی نێوخۆیی و هێرشە دەرسنورەكانی توركیا كردوە و رەخنەی توندی لێگرتووە و رایگەیاندوە؛ توركیا زۆر دوورە لەبەجێهێنانی پەرەنسیپەكانی یەكێتی ئەوروپا.
وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی توركیش لەراگەیەندراوێكی توڕەئامێزدا ناوەڕۆكی ئەو راپۆرتەی رەتكردۆتەوە و ئەو زانیاریانەی بەناراست پێناسە كردوە.
دەوڵەتی تورك لەئێستادا ناڕەحەتە لەبەر ئەوەی كە رەنگە بەهۆی كردەوەكانیەوە لەلایەن رۆژئاواوە گەماڕوی ئابوری بخرێتە سەر. یەكەمین كردەوە سنورداركردنی هەناردە و هاوردەیە بۆ توركیا، ئەوەش كاردانەوەی ناڕەزایەتی بەرهەمهێنەرانی ئاسنی لەتوركیا لێكەوتووەتەوە.
یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندوە كە دەبێت رەوانەكردنی كەل و پەلی بەكارهاتووە بۆ ئەو وڵاتانەی پابەندی رێسا و یاساكانی ئۆكۆلۆژی ئەوروپا نین، ببڕدرێت.
ف.ق