یونیسێف داوای ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی منداڵان دەکات

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) داوای ٢.٦ ملیاری دۆلاری کردووە تاوەکو پێداویستیی منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشوور دابین بکات.

یونیسێف ڕایگەیاند، دەیەوێت لە ساڵی ٢٠٢٣دا یارمەتی زیاتر لە ٥٢.٧  ملیۆن منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقادا بدات. عادیلە خۆدر بەڕێوەبەری ڕێکخراوی یونیسێف لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا وتی: نزیکەی نیوەی وڵاتانی ناوچەکە لەقەیراندان و لە ژێر کاریگەریی شەڕ و پێکدادانەکاندان. ئەوەش زۆرترین کاریگەریی لەسەر منداڵان هەیە، بۆیە زۆر پێویستیان بە یارمەتییە".

خۆدر ئاماژەی بەبارودۆخی ئەو خێزانە هەژارانە کرد، کە لەزۆر ناوچەدا ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە.

بەپێی وتەی یونیسێف، ٦.٥ ملیۆن منداڵی سوری پێویستیان بە یارمەتی هەیە. لە یەمەن مەترسیدارترین قەیرانی مرۆیی ئەوەیە، کە نزیکەی هەموو منداڵان پێویستیان بە یارمەتییە. ئەو قەیرانە ئابوورییە سەختەی کە لەلوبنان کەوتەوە و نائارامییەکانی سودانیش بووەتە هۆی تێکچوونی باری گوزەرانی ملیۆنان منداڵ.

یونیسێف ڕایگەیاندووە، ئەگەر بڕی ٢.٦ ملیار دۆلار هاوکرای دابین بکرێت، ئەوا دەتوانێت یارمەتی ئەو منداڵانە بدات، کە بەهۆی ناکۆکی و قەیرانەوە زیانیان بەرکەوتووە. یونیسێف ڕاشیگەیاندووە، ئەو پارەیە بۆ ئاوارەکانی سوریا لە عێراق، ئوردن، لوبنان،  فەلەستین، سودان و سوریا و منداڵانی یەمەن بەکاردەهێنرێت.

ژ.ت