ئه‌مه‌ریكا ڕازی بوو ٨ وه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌وتی ئێران بكڕن
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی له‌سه‌ر ئێران بڕیاری دا كه ٨ وه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌وت له ئێران بكڕن. له‌نێو ئه‌و ٨ وه‌ڵاته‌دا چین، توركیا و هیندستان-یش هه‌ن.
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی له‌سه‌ر ئێران بڕیاری دا كه ٨ وه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌وت له ئێران بكڕن. له‌نێو ئه‌و ٨ وه‌ڵاته‌دا چین، توركیا و هیندستان-یش هه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپۆ ڕایگه‌یاند: چین، هیندستان، كۆریای باشوور، ئیتاڵیا، توركیا، یۆنان و ژاپۆن بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ ده‌توانن نه‌وتی ئێران بكڕن.
پۆمپۆ ده‌ستنیشانی كرد، هه‌تا ڕژێمی ئێران ١٨٠ پله ده‌ست له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له ناسه‌قامگیركردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رنه‌دات، فشارێكی تووندی لێ ده‌كه‌ن. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵگرتنی فشاره‌كان هه‌وڵ بدرێت، بۆ وه‌ستاندنی كاره‌كانیان ده‌توانین سه‌رله‌نوێ ڕێوشوێن بگرینه‌به‌ر.
هۆشداری بۆ كۆمپانیاكان
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستیڤن منیوچن ڕایگه‌یاند، ئه‌و زه‌خته‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریكا له ئێرانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات زیاتر ده‌بێت. گوتیشی، پێویسته كۆمپانیاكانی ته‌واوی جیهان بزانن كه ئێمه به‌تووندی فشاره‌كانمان ده‌كه‌ین.
حكوومه‌تی واشنتن دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ یه‌كلایه‌نه له په‌یمانی ئه‌تۆمیی ساڵی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه، له مانگی ئابدا ده‌ستی به هه‌نگاوی یه‌كه‌می ڕێكاره‌كان بۆ گه‌مارۆدانی ئێران كرد. ئه‌مڕۆش ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوێكی دیكه‌ی فشارخستنه سه‌ر ئێران كرد.
لیستی ڕه‌ش
واشنتن به فشاره‌كانی له دژی فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، ده‌یه‌وێت گورزێكی كاریگه‌رتر له ئێران بدات. له لایه‌كی دیكه‌وه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ٥٠ بانكی ئێران، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س، سێكته‌ری وزه و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی ئێران، كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و زیاتر له ٦٥ فڕۆكه خراونه‌ته لیستی ڕه‌شی ئه‌مه‌ریكا.
s.m