تورکیا ڕێگا نادات ڕێکخراوێکی کوردی بەشداری کۆنگرەی (OPCW) ببێت

ڕژێمی تورکیا رێگری دەكات لە بەشداریكردنی چالاكترین رێكخراوی پرسی جینۆسایدی كوردی لە كۆنگرەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی (OPCW) کە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

بڕیار وایە رۆژی دووشەممە ۱۹/۱۱/۲۰۱۸، لە شار لاهای شانشینی هۆڵەندا، رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی ناسراو بە (OPCW) ۲۳مین کۆنگرەی ئاسایی ساڵانەی خۆی و  كۆنگرەی پێداچونەوەی ٥ ساڵەی ببەستێت. ئەم جارەش بۆ ۳ هەمین ساڵ هەر دوو کۆنگرەکەدا حكومەتی توركیا قەدەغە دەخاتە سەر بەشداریكردنی رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید (Kurdstan without genocide)ی باشوری کوردستان و ڕێگەنادا بەشداری کاروچالاکییەکانی کۆنگرەکان ببن.

لە سەر قەدەغەکە و هۆکارەکانی، رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید (Kurdstan without genocide) ڕاگەیەندراوێکی داوە و کۆپیەکیشی بۆ ئاژانسەکەم فوڕات نیوز-ANF ناردوە و تێیدا هاتووە: "ڕایگشتی ئاگارداردەکەینەوە، ئەم جارەش بۆ ۳ هەمین ساڵ حكومەتی توركیا قەدەغەی خستەوە سەر بەشداریكردنی رێكخراوەکەمان ڕێکخراوی كوردستان بێ جینۆساید (Kurdstan without genocide)، ئەوەش هەڵوێستێكی سیاسییە و لە كاتێكدایە رێكخراوەکەمان چالاكترین رێكخراوی كوردستانییە لە بواری پرسی جینۆساید لە سەرتاسەری كوردستان و هاوکات ئەندامی چەندین هاوپەیمانی و كەمپینی مافی مرۆڤە لە جیهاندا و سەرجەم چالاكییەكانی بە خۆبەخشی لە سەر بودجەی ئەندامانی ئەنجام دەدات و هیچ كۆمەكێك لە هیچ لایەنێكی پارەبەخش وەرناگرێت و پڕۆژەکانی بەرامبەر بە پارە ئەنجام نادات. ڕێکخراوەکەمان چەندین ساڵ بوو کارا بەشداری كۆنگرەكانی (OPCW)ی بە باشی كردووە و لە بواری جینۆسایدی کوردستاندا بووەتە دەنگ و ڕەنگی هەر چوار پارچەی کوردستان و گەیاندنی ئەو دەنگ و ڕەنگە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەوەش هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی تورکیا قەدەغە بخاتە سەرمان".

 

هـ.هـ