جێگره‌وه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ هه‌ڵبژێردرا
ئاننه‌گرێت كرامپ-كارنباوه‌ر به سه‌رۆكی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحی له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا.
ئاننه‌گرێت كرامپ-كارنباوه‌ر به سه‌رۆكی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحی له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحی - CDU كه لایه‌نی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌ڵمانیایه، له شاری هامبۆرگ به‌ڕێوه‌چوو. له خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا، ئاننه‌گرێت كرامپ-كارنباوه‌ر له جێی ئه‌نگێلا مێركڵ به سه‌رۆكی نوێی پارتییه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
كێبڕكێ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی پارتییه‌كه، له‌نێوان سكرتێریی گشتیی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحی - CDU ئاننه‌گرێت كرامپ-كارنباوه‌ر، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتییه‌كه له په‌رله‌مانی فیدڕاڵ فرێدریش مێرتس و وه‌زیری ته‌ندرووستیی جێنس شپان بوو. له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا ٩٩٩ كه‌س به‌شدار بوون، له خولی یه‌كه‌مدا كرامپ-كارنباوه‌ر ٤٥%، مێرتس ٣٩،٢% و جێنس شپان ١٥،٧ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی یه‌كه‌مدا هیچ یه‌كێكیان سه‌رووی ٥٠%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، بۆ جاری دووه‌م هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ئاننه‌گرێت كرامپ-كارنباوه‌ر و فرێدریش مێرتس ساز كرا. له ده‌نگداندا كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌ڕێوه‌چوو، كرامپ-كارنباوه‌ر ٥١٢ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و بوو به سه‌رۆكی پارتییه‌كه. فرێدریش مێرتس-یش ٤٨٢ ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
به سه‌ركه‌وتنی ئاننه‌گرێت كرامپ-كارنباوه‌ر-ی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان و دایكی ٣ منداڵ، كۆتایی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نگێلا مێركڵ هات كه له ساڵی ٢٠٠٠-ه‌وه له‌و پۆسته‌دایه. له پڕۆسه‌ی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحی-دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی فیدڕاڵ ڤۆلفگانگ شۆیبله پشتیوانی له فرێدریش مێرتس ده‌كرد.
ماوه‌ی ١٨ ساڵ بوو ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌رۆكی ئه‌م پارتییه بوو، پاش ئه‌وه‌ی پارتییه‌كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی چه‌ند هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیادا ده‌نگێكی زۆری له‌ده‌ست دا و شكستی هێنا، مێركڵ ڕایگه‌یاند كه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی پارتییه‌كه‌ی كاندید ناكاته‌وه و پۆستی ڕاوێژكار (سه‌رۆك وه‌زیران)ی ئه‌ڵمانیاش ته‌نیا تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌بات.
s.m