سەمیعول حەق "باوکی رۆحی"ی بزووتنەوەی تالیبان کوژرا

سەمیعول حەق سەرۆکى کۆمەڵەى زانایانى پاکستان بەهۆی وتنەوەى وانەى ئایینى بە زۆربەى سەرکردەکانى بزووتنەوەى تالیبان بە "باوکی رۆحیى" بزووتنەوەى تالیبان دەناسرا. سەمیعول حەق لە پاکستان هێرشکرایە سەری و کوژرا.

بەپێى ئەو زانیاریانەى خزمەکانى سەمیعول حەق لە میدیاکاندا بڵاویانکردووەتەوە، سەمیعول حەق لە ماڵەکەى خۆیدا هێرشکراوەتە سەری و کوژراوە.

هاوکات پۆلیسی پاکستان رایگەیاندووە، لە شاری راولپندی لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەى سەمیعول حەق و سەمیع لایەن ئەو هێرشبەرانەوە بە چەقۆ کوژراوە.

ر.م