لە شاری سیدنی ئوسترالیا یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە

لەشاری سیدنی ئۆسترالیا بەچالاکییەک یادی ٣ ژنە تێکۆشەری کورد ساکینەجانسز، فیدان دۆغان ولەیلاشایلەمەزکرایەوە.

لە ٩ی کانوونی دوویەم/١٩ی بەفرانباری ٢٠١٣ سەکینەجانسزیەکیک لەدامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەنە لەپاریس و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجان لە کردەوەیەکی تیرۆریستییدا شەهید کران. لەشاری سیدنی ئۆسترالیا بە مەراسیمیک یادی ئەو سی تێکۆشەرە کرایەوە.

لە چالاکییەکەدا لەسەرژیانی ئەو سێ ژنە تێکۆشەرە چەندین بابەت خویندرایەوە وسینەفیزیۆنێک نمایشکرا.

لەمەراسیمەکەدا چەندین وتارپێشکەشکرا و دەستنیشانکرا کە بکوژەکان دیارن و ٦سالە چاوەڕوانی دادگایی کردنی بکوژەکانین.

لە مەراسیمەکەدا لەڕێگەی سکایپەوە راستەوخۆ لەگەل چالاکانی مانگرتوو لە ستراسبورگ چاوپیکەوتن کرا وئامادەبووان لە مەراسیمەکەی سیدنی پشتیوانی خۆیان بۆچالاکییەکەیان دەربڕی.

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەورووپا قسەی کرد و وتی، لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپەرلمانتاری هەدەپە ماوەی ٦٧ڕۆژە بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن و تەندروستی ناوبراو لە مەترسیدایە.

کۆچ ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت کوردستانیان ودۆستەکانیان خاوەنداریەتی لەوتێکۆشانەدا بکەن.

ک-ش