لە نەمسا بەچالاکییەک ئەمریکا ئیدانەکرا

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا(ئوتریش) بەچالاکییەک بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی ٣ کادیرە پێشەنگەکەی پەکەکە ئیدانەکرا.

کوردستانیانی دانیشتووی شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستیان بە زنجیرەچالاکییەک کردووە. کوردستانیان لەبەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە وبڕیارەکەی حکومەتی ئەمریکا لەدژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە وکەجەکە جەمیل بایەک، دەوران کاڵکان و مووراد قەرەیلان-یان ئیدانەکرد.

لەچالاکییەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان وکادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە بەرزکرایەوە.

ک-ش