مارسیلیا بووەتە گۆرەپانى شەڕ

پۆلیسى فەرەنسا لە شاری مارسیلیا هێرشی کردە سەر چالاکیى "هێلەک زەردەکان" و بەو هۆیەوە چەندین کەس بریندار بوون.

پۆلیس لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە بۆمبی گازی و فرمێسکڕێژ، گولـلەى پلاستیکى و داری کارەبایى هێرشى کردە سەر چالاکیى "هێلەک زەردەکان".

 

بەهۆی هێرشی پۆلیسەوە پێکداهەڵپژانێکى توند لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا روویدا و شارەکە بووە گۆرەپانى شەڕ.

ر.م