گه‌وره‌ترین پارتی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحی - CDU دواین جار له ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی هێسن ١٢%ی ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ستدا. پارتی یه‌كێتیی سۆسیالی مه‌سیحی (CSU) كه هاوپه‌یمانیی ستراتیژیی CDUیه، له هه‌ڵبژاردنی هه‌مان مانگی هه‌رێمی بایه‌رن ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ستدا. هاوكات له‌گه‌ڵ شكستی ئه‌و ٢ پارته، پارتی سۆسیالدیموكرات (SPD)ش كه لایه‌نێكی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی فیدڕاڵییه، له هه‌ردوو هه‌رێمه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌و ئه‌نجامانه، سه‌رنجه‌كان كه‌وتنه سه‌ر سه‌رۆكی گشتیی CDU ئه‌نگێلا مێركڵی ڕاوێژكار(سه‌رۆك وه‌زیران)ی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی گشتیی CSU هۆرست سێهۆفهر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا. به‌هۆی شكستی پێكهێنه‌رانی حكوومه‌ت، ڕه‌وایه‌تیی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كه‌وته به‌رباس.
ئه‌نگێلا مێركڵ كه ١٨ ساڵه سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌ی خۆیه‌تی، ڕایگه‌یاند له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی CDU كه مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نابێته‌وه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی پارته‌كه. پاش ئه‌و هه‌ڵوێسته، چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌و پارته خۆیان كاندید كرد بۆ جێگرتنه‌وه‌ی مێركڵ.
له‌نێو كاندیده‌كاندا كه ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌كات، سكرتێری گشتیی CDU ئانێگرێت كرامپ-كارنباوهر، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی CDU فریدریش مێرتس و وه‌زیری ته‌ندرووستی یێنس شپان هه‌ن.
زۆربه‌ی كاندیده‌كان ڕاستڕه‌ون
سه‌رنجڕاكێشه كه ئه‌و ٣ كاندیده به‌هێزه، له باڵی ڕاستڕه‌وی CDUن. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆنگره‌ش ژماره‌ی كاندیده‌كان زیاد ده‌كات. به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی بیلد، ٩ كه‌سی دیكه‌ش خۆیان كاندید كردووه كه له‌نێویاندا پڕۆفیسۆر ماتیاس هێردێگن، كارساز ئه‌ندریاس ڕیتسنهۆف و خوێندكاری زانكۆی به‌رلین یان-فیلیپ كنۆپ هه‌ن. ناوی كاندیده‌كانی دیكه‌ش تا ئێستا نه‌زانراوه.
s.m